KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە بارەی شێوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید19 کۆدەبێتەوە

سۆران حەسەن
وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە بارەی شێوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەلە باشوری ئەفریقا دەستنیشانکراوە کۆببێتەوە ،کەوای بۆدەچن لە شێوەکانی تری ئەم پەتایە کاریگەرتربێت بەڵام ئەمانە جارێ هەر گریمانەن و زانیاری پشتراستکەرەوەی نییە
ئەمەو کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەدەکەن کە ئایا شێوەی گۆراوی نوێی کۆرۆنا لە شێوەی گۆراوی B.1.1.529 خراپترە لە شێوە گۆراوەکانی تری ئەم ڤایرۆسە بەتایبەت دەلتا کە ئێستا لە ئەوروپا زۆر بڵاوە لە شێوەکانی تر گ کاریگەرتر و زووتر بڵاودەبێتەوە

دکتۆر ماریا ڤان کێرکۆڤ، سەرۆکی تەکنیکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لەبارەی ئەم شێوە نوێیە ڕایگەیاند :- ئێمە هێشتا زۆر نازانین دەربارەی ئەم شێوە گۆراوە نوێییەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە شێوەگۆراوەکانی هەیە. نیگەرانییەکە ئەوەیە کە کاتێک تۆ شێوەی گۆڕانێکی زۆرت هەیە چۆن کاریگەری لەسەر چۆنیەتی بڵاوبوونەوە و کاریگەری ئەم ڤایرۆسە بزانین

جێی باسە ڕۆژی پێنج شەممە زانایانی پزیشکی ئەفریقای باشوور بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ڕاگەیاند کە ئەو فشارە گروپێکی زۆر نائاسایی لە گۆڕانەکان لەخۆ دەگرێت کە نیگەرانن چونکە دەتوانن لە وەڵامی بەرگری جەستە دوور بکەونەوە و زیاتر بگوازرێنەوە

هەروەها شێوە ی گۆراوە نوێیە لە بۆتسوانا و هۆنگ کۆنگ دەسنیشانکراوە

سەرچاوە:-
ئاژانسەکان

___

دەرزیش نەی کوشتن

KDC

ئازاری ژیان!!

KDC

کچە بەرازیلییەکی هەشت ساڵە بچوکترین ئەستێرەناسی جیهانە

KDC
KDC

FREE
VIEW