KDC

لە هەولێرەوە حاکمی داهاتووی عێراق دەناسرێ

تەنیا کوردی


من بەریتانیی نیم، بەڵام لەوەتەی دەستم کردووە بە لێکۆڵینەوە لەم ساڵانەی رابردوو لەسەر کاریگەی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوین و تایبەت لە عێراق، ئەنجام و کۆدی نهێنی گەورە دەبینم کە بەریتانیا لە سێبەردا هێشتا حاکمی عێراقە؛ لەگەڵ ئەوەی میراتێکی جیوگرافی و سامانێکی گەورەی عێراق لە سێبەردا لەدەست بەریتانیاییە و مەکینەی دوورینی سیاسیەتی بەشێک لە حزبە گەورەکانی عێراقیشە و لەڕووی هەواڵگریشەوە دەمێکە بەریتانیا کۆنتڕۆڵی جومگە هەستیارەکانی شیعەی سیاسی لە ناوچەکە کردووە، بە دایکی دروستکردنی مەزهەبی شیعی لە عێراق لە قەڵەم دەدرێ، هاوکات لە دوو رێڕەودا هەم بەشێک لە ئێران لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوین لە باڵی بەریتانیاییە و، هەمیش ئیخوانەکانی تورکیا لەژێر کاریگەری بەریتانیادا شاراوە نییە.

لە عێراقدا لەدوای هەڵبژاردنی دابێ دیزاینی هاوپەیمانێتی دەگۆڕێ، سەدرییەکان و سوونەو کورد دەیانەوێ ئەم کارە بکەن و عێراقی فیدراڵ لە چوارچێوەیەک بگرن کە زیاتر لەدەرەوەی دەستوەردانی ئیقلیمی دا، عێراق گەشە بکات و ئەنجوومەنی فیدراڵی دروست ببێ و پێکهاتەکان رۆڵ بگێڕن و شەراکەت و تەوازن و تەوافق ئەبدەیت بکەنەوە، لە بەرامبەردا دەعوە و فەتح وەک دوو حزبی سیاسی دەیانەوێ پارێزگاری لەم سیستەمە بکەن کە لە ئێستادا عێراق لە بەرگی وڵاتانی ئیقلیمی دا هەیە، لێرەوە فەرەنساو بەریتانیا زووتر لە ئەمەریکا و رووسیا و چین جارێکی دیکە هاتنەسەرهیڵ.

ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە رێگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی تێڕوانینی خۆی بۆ هێزە عێراقییەکان لە کۆشکی ئیلیزێ ئاشکرا کرد، ماکرۆن خۆیشی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێڵ بووە، بەدوای فەڕەنسایش بەریتانیا هاتە سەرهیڵ لە عێراق دا.

بەریتانیا و فەرەنسا لە پێوەندی پتەودان لەگەڵ هەولێر بە تایبەت لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لەم دوایانەدا رۆڵی باشی هەبوو لەگەڵ فەڕەنسا لەسەر پرسی کورد و هەروەها تێڕوانینی دوورمەودای بۆ عێراقی نوێ، بەم دوایەیش کە هێزە عێراقییەکانی لە بەغدا کۆکردنەوە لەوێشدا رۆڵی باشی هەبوو لە نەخشەڕێگایەک کە لەداهاتوو دەتوانرێ پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا راست بکرێتەوە..فەرەنسا لە دەروازەی هەولێرەوە دەستی بۆ ئەم نەخشەرێگایە برد، هاوکات بەریتانیا بەدوایدا ئەم دەرگایەی کردەوە و لە رێگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەخشەرێگایەکی هەیە بۆ عێراق و لە بانگهێشتی سەرۆکی هەرێم بۆ بەریتانیا نەخشەرێگای ئەوانیش دەخرێتەڕوو هەم بۆ پاڵپشتیکردن لە هەرێمێکی بەهێز و هەمیش لەم رێگەیەوە بۆ عێراقێکی فیدراڵی بەهێز بەریتانیا نەخشەڕێگی خۆی لە دوای برێگزیت دە خاتە ڕوو کە هەم دیزایێکی نوێی هەیەو هەم بۆ بواری ئابووری و وزەیش و هەم بۆ بواری سەربازیش.

هەر خۆی بەریتانیا لە عێراق دەیەوێ بە هەماهەنگی ئەمەریکا لە داهاتوو مەلەفی عێراق وەرگرێتەوە کە لە مێژوودا ئەم مەلەفە هەر بەریتانیا خۆی خاوەنی بووە، لەگەڵ ئەوەی ویستی فەرەنسایش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مەلەفی ئاوەدانی مووسڵ و ئەنبار بەهێزە.

بۆیە لە هەولێرەوە هەم بەریتانیا و هەم فەڕەنسایش لە داهاتوو نەخشەڕێگای بە حاکم بوونی خۆیان لەپاڵ ئەمەریکا لە عێراق دەخەنە ڕوو کە لەهەردوو نەخشەڕێگادا کورد بەپێگەی بەهێز بوونی هەیەو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک خولقێنەری ئەم پێوەندییە دیپلۆماسییە کاراکتەرێکی سەرەکی بەهیزکردنی پێگەی کورد دەبێت کە ناهیڵی هەرێم بکەوێ و، گرینگیشە لەم پرۆسەیدا حزبە سیاسییەکانی هەرێم پاڵپشتی سەرەکی سەرۆکی هەرێم بن

___

پرۆژەیەک لەناو گوتاردا

KDC

ڕیفراندۆم ڕۆژە مێژووییەکەی گەلی کورد

nusar1

توندڕەوی و پەڕگیریی لە ئەڵمانیا…

nusar1
KDC

FREE
VIEW