KDC

یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری هەندێک لەداواکاری پەنابەرانی پۆلۆنیا و لیتوانیا لاتیفا وەردەگرێت


سۆران حەسەن …
لەبارەی کێشەی پەنابەرانی سنوری بیلاروسیا و یەکێتی ئەوروپا ،کۆمسیۆنی پەنابەرانی یەکێتی ئەورپا پێشنیاری کرد کەڕێگا بە پۆلنیا ولیتوانیا ولاتیڤا بدات ،کە دواکاری هەندێک لە پەنابەران بۆ ماوەی شەش مانگ وەربگرن

ئەمەو یەکێتی ئەورپا ڕۆژی چوارشەممە دواجار هەندێک دواکاری پەنابەران وەردەگرێت بەتایبەت ئەوانە هەوڵی زۆریان داوە بۆ دەربازبوون لە نەهامەتی وڵاتەکانیان و سامانی خۆیان لە ڕێگایە بەفیرۆداوە ئێستا لە سنووری بیلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا کۆبونەتەوە بە هیوای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا

دوای ئەوەی بەرپرسێکی ئەوروپی داوای بەرزکردنەوەی هاوکاری نێودەوڵەتی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچی کۆچبەران، کۆمیساری ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە پێشنیاری کرد کە ڕێگە بە پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتڤیا بدات کە هەندێک لە کۆچبەران داوای پەنابەری بۆ ماوەی شەش مانگ پێبدرێت

ئەم ڕێوشوێنە کاتیانە ڕێگە بە سێ وڵات دەدەن بە تایبەتی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن بۆ داواکارییەکانی پەناهەندەیی بۆ چوار هەفتە لەجیاتی 10 ڕۆژ، و درێژکردنەوەی ماوەی پێداچوونەوە بۆ 16 هەفتە، هەروەها ڕێکاری “خێرا و ئاسان” بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە داواکارییەکانی پەنابەریان رەتدەکرێتەوە

هەرلەم بارەوە مارگاریتیس سیخیناس جێگری کۆمسیۆنی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند :- ئەوەی ئێمە پێشنیاری بۆ دەکەین بە زەبری یاسایە
لەو بڕوایەدام کە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا بە پێشنیارە رەتنەکەنەوە چونکە ڕێگایی یاسایی تەنیا ڕاوێژکاری دەوێت

ڕێکارەکان لەسەر بنەمای مادەی 78.3ی پەیماننامەی یەکێتی ئەوروپایە ئەگەر وڵاتێکی ئەندام یان زیاتر لەبەردەم لێشاوی هاوڵاتیانی ترەوە بێت باری نائاسیی وڵاتدا دەکرێت ئەم ڕێکارانە بگرینەبەر

بەپێی دوایین ئامار ی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئەمساڵ نزیکەی 8000 کۆچبەر لەڕێگەی بیلاڕووسەوە گەیشتوونەتە ئەوروپاو 4285 کۆچبەری لیتوانیا و 3255 کۆچبەر لە پۆڵەنیا و 426 کۆچبەری لاتڤیا

سەرچاوە:-
France24

___

ئەڵمانیا ڕوونکردنەوە لەسەر لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەو پێدانی مافی پەنابەری بڵاودەکاتەوە

nusar1

كەنەدا مافی پەنابەری بەم کەسانە دەدا

KDC

حکومەتى بێلاروس کەمپى کاتی بۆ کۆچ بەران دروست دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW