KDC

بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە سلێمانی ئەنجامدرا

تیمی نەشتەرگەری دڵ لە شاری سلێمانی نەشتەرگەریەکی سەخت و دەگمەنی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ئەنجامدا، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لەلایەن یەکێک لە سەنتەرە گەورەکانەوە بە نەخۆشەکە ڕاگەیەندرابوو کە ئەم نەشتەرگەریە لە کوردستان ئەنجامنادرێت.

مانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، توانیویانە بە سەرکەوتویی نەشتەرگەریەکی سەخت و دەگمەن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بۆ هەڵئاوسانی بەشی کۆتایی کەوانەیی شاخوێن بەر و بەشی سەرەوەی شاخوێن بەری ناو سنگ Distal arch and descending aortic aneurysm ( Giant thoracic aortic aneurysm ) گەورە بوونی بەشی کۆتایی کەوانەیی شاخوێنبەر و شاخوێنبەری ناو سنگ بە قەبارەی (13.4 * 12.5) سانتیمەتر ئەنجامبدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریە لەکاتێکدابووە، کە دوای ئەوەی لە یەکێک لەسەنتەرە گەورەکان هەوڵدرابوو بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە، بەڵام نەتوانرابو ئەم نەشتەرگەریە سەختە ئەنجام بدرێت بە هەر هۆکارێک بێت، “بە نەخۆشەکە ڕاگەیەندرابوو کە ئەم نەشتەرگەریە لێرە ناکرێت، بەڵام لە لایەن تیمی پزیشکی سەنتەرەکەمان بڕیاردرا بە کردنی ئەم جۆرە نەشتەرگەریە”.

نەشتەگەریەکە لەلایەن دکتۆر شکار ر‌ەوف سەعید ئەنجامدراوە بەهاوکاری هەریەکە لە، پسپۆری بێهۆشکار دکتۆر بەها‌ عبدالمنعم، ‏دکتۆر هیوا شێرزاد،‏ دکتۆر علا‌و صبحی، دکتۆر دێژین ـ عیرفان ـ فتون و سەرجەم ستافی نەشتەرگەری دڵ لە سلێمانی.

‏‎لە ئێستادا باری تەندروستی نەخۆشەکە زۆر جێگیرە و هەنگاو بەرەو باشبوون دەنێت
بەپێی راگەیەنراوەکەی بەشی نەشتەرگەری دڵ لە شاری سلێمانی، لە ئێستادا باری تەندروستی نەخۆشەکە زۆر جێگیرە و هەنگاو بەرەو باشبوون دەنێت.

___

دوو پێكوته‌ كاریگه‌ریی خراپیان بۆ دڵ هه‌یه‌..ئه‌مریكا هۆشداریی دا

KDC

لیتوانیا :هەفتەی داهاتوو 272کۆچبەری عێراقی دەگەڕێنێتەوە

nusar1

ترەمپ لە ریزبەندی دەوڵەمەندەکانی ئەمەریکا نەما

KDC
KDC

FREE
VIEW