KDC

راگەیانراوی کۆتایی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

لە رۆژانی ٤- ٥ی سەرماوەزی ٢٠٢١ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری هەولێری پایتەخت بە ئامادەبوونی ١٤٠ ئەندام لە ٢٠ وڵاتی جیاجیا و بە بەشداری رێبەری گەلی کورد سەرۆک مەسعود بارزانی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

ئەم کۆنفرانسە ئەزموونێکی نوێ بوو لە پێناو رێکخستنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئەوەی لە ژێر چەترێک و لە چوارچێوەی دیاری کردنی ستراتێجی و بەدی هێنانی ئامانجێکی هاوبەش تێبکۆشن.

بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سوپاسی بەشداری و ئامادەبوونی نوێنەرانی ناوەند و فیدراسیۆنەکانەکانی دەرەوەی وڵات دەکەین کە لەم کۆنگرە گرینگ و مێژووییەدا بە بیر و بۆچوون و تێبینی بە نرخی خۆیان ئەجندای کۆنگرەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و هەروەها سوپاسی هەموو ئەو دڵسۆزانە دەکەین کە لە دەرەوەی وڵات بەشدار بوون لە فراوانکردن و بەجێ گەیاندنی مەبەستەکانی ئەم پرۆژەیە.

هیوادارین لەم کۆنگرەیەدا توانرابێت پەیام و رۆژەڤ و بەرنامەی کاری کۆنفیدراسیۆن بە باشی جێ بەجێ کرابێت، هەر وەکوو جەنابی سەرۆک بارزانی لە وتاری خۆیدا فەرمووی ئەمە پرۆژەیەکی کوردستانییە. دەبێت هەموو لایەک وەکوو بەرنامەیەکی هەمەگیریی سەرتاسەری کوردستانی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین و بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە مێژووییەیە چاومان لە هیمەت و پشتگریی هەموو کوردستانییانی خۆشەویست و دڵسۆزە لە سەرتاسەری جیهان.

سەرخستنی ئەم پرۆسەیە جیا لەوەی هەڵگری رەهەندێکی نیشتمانییە. بگرە هەنگاویشە بۆ ئەوەی ببێت بە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردستانی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و هۆکارێک بێت بۆ گەشەسەندنی توانا و پێگەیاندنی تاکی کورد لە بوارە جیاوازەکاندا.

دوبارە زۆر سوپاس بۆ بەشداری و ماندوو بوونتان کە لەم چەند رۆژەدا لەگەڵمان بوون.
هەولێر، 7/12/2021

___

سوید: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ڤێستەرۆس لە هەرێمی ڤێستمانلاند کۆبووەوە

nusar1

ئەڵمانیا: ناوەندی دوسلدۆرف و کۆمکار بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری سیمینارێکیان سازکرد

nusar1

ئۆرشەلیم پۆست:ئەردۆگان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەرئیسرائیل دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW