KDC

دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە پیرۆزبایی ئاڕاستەی تاهیر هەورامی و ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کورد لە بارەگای بارزانی و، سەرجەم ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی کوردستانی دەکەن، بە هۆی ئەنجامدانی یەکەم کۆنگرەیان لە هەولێر، هاوکات بەڵێنی پشتیوانی دەزگاکەیان بۆ ئەو پڕۆژە نەتەوەییە دەخەنەڕوو.

دەقی پیرۆزباییەکە:

بۆ ڕێزدار تاهیر هەورامی

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کورد لە بارەگای بارزانی

ب/ پیرۆزبایی

بەبۆنەی تەواو بوون و سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆنفیدڕاسیۆنی رەوەندی کوردی لە هەولێر، پیرۆزبایێکی گەرمتان لێدەکەین و، هیوای پێشڤەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین و، متمانە و بڕوای تەواومان بە جەنابت و دەستەی هەڵبژێردراوی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردی هەیە و، دڵنیاین هەنگاوی عەمەلی دەهاوێژن و ئەنجامی باش و دڵخواز بەدەست دێنن..

ئێمەش وەک دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە، ئامادەین بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژە نەتەوەییە و ھاوکار وھەماھەنگ دەبین لەگەڵتاندا، ئێمە وەک دامەزراوەیەکی کۆمەڵگای مەدەنی بڕوامان بە کاری ھاوبەش ھەیە بەتایبەتی لە پرسە نەتەوەییەکان، بۆیە بە هەموو شێوەیەک خۆمان بە دڵسۆزی ئەو هەنگاوە مەزنە دەزانین و پاڵپشت و هاوکارتان دەبین.

دووبارە پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە جەنابت و هەموو هەڤاڵانی کۆنگرەی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردی دەکەین و بە هیوای سەرکەوتنی بەردەوام..

سەرۆکی دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە

سەمیر نزاری

___

سەرۆک بارزانی: ئەو ڕۆژەی میللەت ژیانی ویست ،بێگومان چارەنووس بە دەنگیەوە هات

nusar1

ئیسرائیک بەجێبەجێکردنی سزا نێودەوڵەتییەکانی دژ بەمۆسکۆ پابەندە

nusar1

پۆڵەندا سنووری لەگەڵ بیلاڕووس دیواربەند دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW