KDC

لەبری تانە .. با پێکەوە کار بکەین


ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر
لەبری تانە با پێکەوە کار بکەین … خەونە گەورەکەمان بەدەست بهێنین . زۆر لەمێژەوە خەونێکی ڕەنگاڵەو جۆر بەجۆر هەبوون بۆ کۆکردنەوەی ڕەوەندە کوردستانیەکان لەنێو یەك کۆنفیدارسیوندا و ووتارو پەیامی میللەتی کوردی تێدا کۆ بکرێتەوە لە دەرەوەی کوردستان ، هەروەك ووڵاتانی تری ڕەوەند لە دەرەوەی ووڵاتەکەیان ، هۆکار زۆر بوون بۆ دروست بوونیان کە تا دەهات لەهەر ووڵاتێك کۆمەڵەو دەستەو ئەنیستیوت و ڕێکخراوی جیاجیا ی کوردی کاریان دەکرد و پشتگیریان لە دۆزی گەلی کورد دەکرد ، وە لەگەڵ هەموو ئێش و ئازارێکی ئەو میللەتەدا هەڵوێستی نیشتیمان پەروەرانەیان هەبووە بۆ پشتگیری کردن لێیان وە لەنێو ئەو بازنەیەدا دەبوون بە پاڵپشتیەکی تۆکمەیی ، هەردەم لە ڕێگای چالاکیە کەلتووری و سیاسی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و هونەری و کەڵچەریەکانیانەوە ئەو ناسنامە نەتەوەییەیان دەخستە بەرچاوی ووڵاتانی جیهان ، پێویستی یەکی گرنگ بووە لە ڕابردوودا بۆ کۆکردنەوەی هەموو ڕەوەندی کورد یان هەموو ڕێکخراو دەستەو فیدراسیونەکان ، بەڵام لەبەر ڕاو بۆچوونی جیاجیا وە مەودا سیاسی یەکان هەردەم تاکی کورد لەدەرەوە خۆی دوور گرتووە لەو گفتوگۆ توندانە ، ئەو دەست پێش خەریەش وەکو پێویست نەبوو تاوەکو لە ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان نوێنەرو نمایندەی تایبەتی خۆت هەبێت بۆ گەیاندنی ڕاو بۆچوونەکان وە بۆ کۆ کردنەوەیان لە ژێر چەترێکی ئەماندا ، لەوانە ئەو هەوڵانە درابن لە ڕابردوودا بە شێوەیەك لە شێوەکان بەڵام هیچی بەقەدەر دەست پێش خەریەکەی سەرۆك بارزانی بەهێزو کاریگەر نەبوون ، کە لە پاش هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر توانی دەستەیەك ڕابسپێرێت بۆ هەنگاو نان بەرەو کۆ کردنەوەی نێو ماڵی کوردی لەدەرەوەی ووڵات .
پشتیوان کردن لەکۆنگرەی دامەزراندن هەنگاوێکی سەرەتایە بۆ بەرفراوان کردنی کۆنفرادراسیونی کوردستانی وە دەرگاکان واڵایە بۆ کار کردن نەك تەنها بە ووتەو قسەی لا بەلا ، وە نەتوانێت هیچ کارێك بکات ، چونکە لە ئێستادا میللەتی کورد وە ڕەوەندی کورد بە پراکتیکی دەبێت ڕۆڵ و چالاکی هەبێت ، لەسەرەتاوە زۆر کەس ئامادەیان دەربڕی کە لە نێو ئەو کۆنفدراسیونەدا کار بکەن وە پلانیان هەبوو ، بەڵام دواتر سێ هەنگاو چوونە دواوە ، تەنها ووتە بوو هیچی تر ، دوو ساڵە هاوڕێیان لەو نێوەندە لەپەیوەندی و چالاکی دان ، وە شەو ڕۆژ دەخەنە سەر یەك بۆ سەرخستنی کۆنگرەی دامەزراندن ، ئێستا ڕوانگەیەکی گەش هەیە بۆ داهاتوو ، هەربۆیە پێویستە لەئێستاو داهاتوودا بەشێک بین لە نێوەندە کۆنفدراسیونە کوردستانی یە .

___

سروشتی عەرەب نەگۆڕە

nusar1

بۆ مەسئول مايکل جاکسن و تڕاڤوڵتايە

KDC

کۆچی گەنجان و کاردانەوەکانی

nusar1
KDC

FREE
VIEW