KDC

“ھەولێر و بەغدا لیژنە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بازرگانی و جوتیاران دروست دەکەن”

هەردوو وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازیى حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆبوونەوە، دواتریش رایانگەیاند، کە بڕیاریانداوە بۆ چارەکردنی کێشە و گرفتی هەریەکە لە کێشەکانی بازرگانان و جوتیاران لیژنەکان درووست بکرێن.

لە پرێسکۆنفرانسێکدا کەمال موسلیم وەزیرى پیشەسازى و بازرگانیى حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەیاندا بڕیاریان داوە بۆ چارەسەرى گرفتى هەریەک لە کێشەکانى بازرگانان و جووتیاران و فۆڕمى خۆراک و چەندان گرفتى دیکە، لیژنەکان درووست بکرێن.

وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەموو گرفتەکان وەک پارەى گەنمى جووتیاران و کێشەى بازرگانى و هاتوچۆى بازرگانان، بەشێک بوون لە تەواوى هەوڵەکانیان، تا بە یەکجارى چارەسەر بکرێن.

ئەو لە بارەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە روونی کردەوە، کە پارەی گەنمى ساڵی ٢٠٢٠ی جووتیارانى هەرێمی کوردستان هاتووە و بۆ ساڵەکانى پێشووتر، کە نەهاتووە، ئێستا میکانیزمى پێویست داڕێژراوە تا چارەسەر بکرێن.

دواتر عەلا جبوورى وەزیرى بازرگانی رایگەیاند، کە لە سەرەتاى مانگى داهاتوودا هەموو لیژنەکانى چارەسەرى گرفتەکان درووست دەکرێن و پلانێکى هاوبەشیان دڕێژراوە، تا هەموو کێشەکانى تێدا دیاری کراون، هەروەها بەیەکیشەوە قسە لەسەر هەموو ئەو گرفتانە دەکەن، بەتایبەتى چۆنیەتی ساغکردنەوەى گەنمى جووتیاران و تۆمارى کۆمپانیاکان و شێوازى مامەڵەى بازرگانى.

خێڵان بەختیار

___

٣٣ ڕۆژی میحرابی شێوەکاری کورد .. بەهایدین

KDC

حکومەتی هەرێمی کوردستان :هەموو ڕێکارێکی دەستووری و یاسایی بۆ پاراستنی ئەو گرێبەستانەی لە بواری نەوت و گاز کراون دەگرێتەبەر

nusar1

زریانێکی بەھێز لە ئەڵمانیا و سویسرا دەدا

KDC
KDC

FREE
VIEW