KDC

لێی گەڕێن با یەكگرتوو بین!

بەدێژایی ٦٠ ساڵی ڕابردوو كە وەك یەكەم ساڵی كوچكردنی كوردان بۆ وڵاتانی ئەورۆپا دەناسرێت، یەكەم جارە ڕەوەندی كورد بتوانێت خۆی كۆبكاتەوە و ڕێكخستنەكانی دروست بكات، ئەمەش بووە جێگای دڵخۆشی ئەو كەسانی كە كوردستانیانە بیر دەكەنەوە و ئومێد دەكەن ئاڵا و خاك و وڵاتی كوردان زیاتر لە دەرەوە بناسرێت، بویە دەخوازین ئەو كەسانەی كە تا ئێستا بەردیان لەسەر بەردێك دانەناوە بۆ لۆبی كورد لە دەرەوە، ئەگەر ھاوكاریش نەبن، لە فیدڕاسیۆنی ڕەوەندی كورد بگەڕێن كاری خۆی بكات.

من وەك رۆژنامەنووسێك و وەك كەسێكی شارەزا لە بواری ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا، كاتێك پێیان گوتم پڕۆژەیەكی وەھا ھەیە بۆ یكخستنی ڕەوەندی كورد، بێ دوودڵی بەلێنم دا خۆبەخشی ئەم ڕێگایە بم و ھەموو تواناكانم بۆ ھاوكاری ئەو كەسانە بخەمە گەڕ كە شانیان داوەتە بەر ئەم ئەركە قورسە، قورسە چونكە گومانی تێدا نییە واقعێك ھەیە بەوەی ھێشتا (كورد خەیری لێ نەبڕاوە) و وڵاتانی داگیركەری خاكی كوردان ھەموو تواناكانی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی دوو كورد یەكگرتوو نەبن، چجای بگاتەوە ئەو ڕادەیەیی ھەموو ڕەوەندی كورد لە ژێر یەك ئاڵا، سرود و پیرۆزی كۆ بكرێنەوە.

روونە كە كە غیابی یەكگرتووی ڕەوەندی كورد، گەلیك جار روونمای كوردان لە دەرەوە بە پۆزەتیڤ وێنا كراوە، بەھۆی كردارە نابەجێیەكانی بەشێك لەو پارتە كوردیانەی داردەستەی وڵاتانی ئیقلیمین، ناوی كورد بە “تیرۆرست” ھێنراوە، من دڵنیام ڕەوەند دەتوانێت روئیایی وڵاتانی نیشتەجی بھێنێتە ئاستێك كە شایەنی دۆزی ڕەوای گەلی كورد بێت.

ئەوەی من لە كۆنفیڕاسیۆنی ڕەوەند بینیم، دەرگا بەڕووی ھەموو كوردێك كراوەتەوە كە خۆی لە ناوەندی ڕەوەندا ببینێتەوە، بەو مەرجەی ئەو كەسە “كوردستانی بێت”، ئێ تۆی ڕەخنەگر كە پێت وایە ئاگادار نیت، فەرموو كوردستانی بە و ڕاستەوخۆ دەبیت بە بەشێك لە ڕەوەندی كوردی، چونكە ھەموو كوردستانییەكی دەرەوەی وڵات، بەشێكە لە ناوەندی ڕەوەندی كوردی.

كۆنگرەی كۆنفیڕاسیۆنی ڕەوەند بە چاودێری سەرۆك بارزانی ئەنجام درا، بویە دڵنیام لەو چوارچێوەیەدا كار دەكات كە سەرۆك لە ڕێنوێنی كردوون فەرمووی:”ئەو هەنگاوە، پڕۆژەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەییە و دەبێت دوور بێت لە مۆرکی حیزبی و ئایدۆلۆژیای سیاسی”. هەر ئەوەش دەبێتە مۆرک و رەمزی سەرکەوتنی کارەکانی ناوەندەکە.
بویە لێی گەڕێن، ئەركی سەرپەرشتیارانی كۆنفیڕاسیۆنی ڕەوەندی كورد قورس و گرنگە و ھەموومان چاومان لە بەھێزی لۆبی كوردە.

ھەكار ھەركی

___

ڕیکلام لە کۆمەڵگایی کوردیدا

nusar1

1ی ئه‌یار، رۆژی هاوپێوه‌ندی کرێکاران‌، پێویستی خه‌باتێکی یه‌کگرتوو!

KDC

ئێمەی مرۆڤەکان لە گێژاوێکی گەورەداین 

KDC
KDC

FREE
VIEW