KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد هەنگاوێک بۆ یەک دەنگی


علی جمال
ناوەندی ڕەوەندی کورد دوو ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە کە ئامانجی کۆدەنگی کوردانە تاکو دۆزی کورد بەگەلانی جیهان بناسێنێت هەربۆیە لە ٤/١٢/٢٠٢١ لەپایتەخی کوردستان شاری هەولێر یەکەم کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا بە ئامادەبونی سەرۆک مسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی وبەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کورد بەڕێز تاهیر هەورامی چەندین لایەنی سیاسی و بیانی لە ٢٠ووڵاتی جیاواز٠
سەرۆک بارزانی لەوتارەکەیدا پیرۆزبای لەئەندامانی کۆنگرەکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی رەوەندی کورد لەدەرەوە ڕێکبخرێت هەموو پێکەوە هەوڵبدەن خزمەتی گەلەکەتان بکەن وە ئەم هەنگاوەی بە پڕۆژەیەکی نیشتمانی وەسف کرد پاشان جەختی لەوەکردەوە کە ئەم ناوەندە دوربێت لە هەر مۆرک و ئەجندایەکی حیزبی و ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی٠
ئەگەر سەیری میژووی گەلی کورد بکەیت هەمیشە قوربانی داوە بۆ گەشتن بەمافەکانی هیج کات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولی شەڕی نەداوە هەمیشە بۆ گەشتن بە ئامانجی مافەڕەواکانی خۆی ئاشتی و گفتوگۆی هەڵبژاردوە هەر بۆیە لەم قۆناغەی ئێستادا پێویستە هەموو بەیەک دەنگ و بێ جیاوازی ئایدیای سیاسی هەنگاوبنێت ، هەمیشە هەوڵدراوە بۆکۆکردنەوەی هەموو کوردان لەژێر سایەیی کۆدەنگی و یەک ڕیزی دۆزی کورد بەگەلانی جیهان بناسێنیت ٠
دامەزراندی ناوەندی رەوەندی کورد بەلکو ببێتە چەترێک بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان و کۆکردنەوەی لەپێناو یەک دەنگی و بیروراجیاوازەکان و کوردانی تاراوگە تاکو هەموو لەسەر بنەمای نەتەوەیی و دیموکراسی و پیکەوەبون و هەربۆیە هەوڵی داوە بۆ دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵ و رێکخراوەکان لەپیناو پیکەوەبون و کارکردنی هاوبەش
ناوەندی رەوەندی کورد یەكیک لەهەرە کارەگرنگەکانی بریتین لە یەک دەنگ و یەکگرتووی و یەک بریاری کورد لە تاراوگە و ناوخۆی کورد ڕێکخستنی لەهەموو ئەو ووڵاتانەی کە کورد نیشتەجێن تاکو لەم رێگایەیەوە دۆزی کورد و هەنگاوی بەرەو دەولەت بەگوێی دنیادا بدات ٠
ناوەندی رەوەندی کورد دەبیت ببیتە ڕێنیشاندەریک بۆ کۆکردنەوەی هەموو کوردان بێ جیاوازی ئاین و سیاسی لەخاکی پیرۆزی کوردستان هەموو پیکەوە بەئاشتی و دور لە ئینتیمای سیاسی پیکەوە بژین و خەون و ئاواتی کوردان لە دروست بونی دەوڵەت هەنگاوی یەکەمی بیت ٠
لێرەوە ئەرکەکە دەست پێدەکات هەر ئەندامیکی کۆنگرە دەبێت ببیتە ڕێنیشاندەریک بۆ ئەو پەیامەی کە دۆزی کورد و ئازار بەشمەینەتیەکانی کورد بەگەلانی دنیا بناسێنیت و ئەم ناوەندی رەوەندی کورد ە بەم ئەرکە پیرۆزە هەڵبستێت هەموو ان لەژێر جەتری یەک دەنگی و یەک گوتاری کۆبکاتەوە تاکو کورد ئاشنابکات بە کۆمەل و ڕێکخراوە جیهانیەکان ٠
هەر بۆیە هیوادارم ئەم ئەرکە پیرۆزەی کەلەسەر شانی ناوەندی رەوەندی کوردییە بەباشی ئەنجامی بدەن خەم و ئازاری کورد بەدنیا بناسێنن هیوادارم هەموو لەژیر سایەی یەک دەنگی و یەکڕیزی نێوکوردان ببینە دەولەت ناوی کوردستان و ئاڵاشەکاوەکەی کورد بەدنیا بناسێنین ٠

___

تێگەشتن لە سیاسەت

KDC

قەڵەمی کامیل ژیر و حەزرەتی ئوستاذ

KDC

سێگۆشەی بەرمۆدا جیهانە سەیرەکە

nusar1
KDC

FREE
VIEW