KDC

ئەم هەنگاوە جێگای ئومێدە


علی جمال
دوای بەستنی کۆنگرەی ناوەندی رەوەندی کورد و دەستپێکردنی هەنگاوەکان جێ گەی ئومیدن جونکە زۆر لەمێشە هەنگاوی ئاوها نەنراوە بۆ یەک ڕیزی لەنیو کوردانی ناوخۆ و تاراوگە پێویستە هەموو لایەک هاوکاربن لەم هەنگاوە مێژوویە تاکو بەیەک ڕیزی و یەک دەنگی هەموو پیکەوە دەست لەناودەست هەنگاو بنێین تاکو دۆزی کورد بە ڕێکخراوەکان و مافی مرۆڤ و گ ەلانی جیهان بناسێنین ٠
لەگرنگیەکانی ئەم هەنگاوە یەکخستنی کوردانی تاراوگە لەهەموو ئەوروپا تاکو یەکڕیزی و تەبایی کورد دروست بکەن و نێو ماڵی کورد لەهەموو ئەوروپا یەکبخەنەوە بەبێ گوێ دانە بیروڕای جیاواز و ئایدیای سیاسی جونکە ئامانجی ئەم ناوەندەی رەوەندی کوردە خزمەتکردنە بە دۆزی کورد بۆگەشتن بە سەربەخۆیی کوردستان وە بۆ یەک دەنگی هەموو ڕێکخراوە کوردیەکانی تاراوگە لە هەموو ئەوروپا تاکو لەم ڕێگەیەوە پەیامەکانی کورد بگەیەنن بە پەرلەمانی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی ئەوروپا هەروەها کاتێک کوردانی تاراوگە خۆپشاندان دەکەم بەهۆی زوڵم و ستمەی دوژمنانی کورد ئەم ناوەندە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پەرلەمانی ئەوروپا لئ ئاگاداربن

ئەم هەنگاوە بوێرانەی کە نراوە بۆ نێو مالی کورد
جێگەی دەست خۆشی و ئومیدە تا کوردیش وەک گەلانی دنیا بەو خەون و ئاواتەی کەهەیەتی بەدی بهێنین خەونی دەڵەتی کوردستان ببێتە هەنگاوی ڕاستی هەموو پیکەوە هاوکاری یەک بین هەموو قین و دژایەتی یەکتر کردن وەلا بنێین ناومالی کورد ڕێکبخەینەوە تا دوژمنانی خاک و نیشتمان بە چۆک دابدەین وەک هاوکورد بوون خەونەکانیان لە گۆڕبنێین ٠
هەموو کات کلیلی سەرکەوتن بە پێکەوەبوون هەموو دەرگا داخراوەکان دەکرێتەوە ئومێدی چەندین ساڵەی کورد و باوباپیرانمان بەدی بهێنین لەخاکی پیرۆزی کوردستان دەنگەکانمان هەڵبرین ئەو مافە رەوایەی کە مافیکی ڕەوای گەلی کوردە لە هەبوونی دەوڵەت کەچەندین ساڵە لەلایەن دراوسێکانمانەوە دژایەتی دەکرێت بەم هەنگاوە بوێرانەیەی کە ناوەندی ڕەوەندی کوردی گرتویەتیە بەر هەموو هاوکاربین تاکو دۆزی کورد بە گەلانی دنیا بناسێنیت و کاری لەسەر بکەن وەیەكێک لەئامانجە گرنگەکانی ئەم ناوەند یە
هیوادارم هەموو لایەنە سیاسی و حیزبەکان هاوکاربن دەست لەناو دەست ئەم هەنگاوە مێژوویە سەربخەن و ئەو ڕق و کینەیەی کەهەیانە بەرامبەر بەیەک کۆتایی پێبهین بەشداربن ئەگەر تەنها بە وشەیەکیش بێت کە هەموو وەک برا و کوردبون پاڵپشت و هاوکاربن و لەجێگەی ڕەخنەگرتن و تانە لەیەک تر با پێکەوە پشتیوانی یەکتربکەین مێژوو ڕەحم بەکەس ناکات تەنها ئەوانە ناویان دەمێنێتەوە کە دلسۆزی خاک و نەتەوەن

___

ڕوداوەکانی ئەفغانستان و کاردانەوەکان لەکوردستان

KDC

کلاسیکۆ

nusar1

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی:پرۆژەی لەچاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی -پاسۆک

nusar1
KDC

FREE
VIEW