KDC

برووسکەی پیرۆزبایی رێباز حەملان

بەبۆنەی ئەنجامدانی یەکەمین کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە هەولێری پایتەخت لە ژێر چاودێری سەرۆک بارزانی، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ناوەندەکە دەکات، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ناوەندی ڕەوەندی کورد دەبێتە لۆبییەکی گەورەی بەهێزکردنی نەتەوەی کورد.

دەقی پەیامەکە:

بۆ بەڕێزان؛ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

سڵاوو رێز
بە بۆنەی ئەنجامدانی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی لە 2021/12/4 لە هەولێری پایتەخت و بە چاودێری ڕێزدار جەنابی سەرۆک ” مەسعود بارزانی ” گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین.
بەشداری و وتاری جەنابی سەرۆک بارزانی گەورەترین پاڵپشتی و هەنگاوە بۆ ئەم کۆنفدراسیۆنە، بۆیە ئەمە دەستپێکێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجەکانتان.
ئێوەی بەرێز نوێنەری راستەقینەی ڕەوەندی کوردی دەکەن، کە ئەمەش دەبێتە لۆبیەکی گەورە بۆ داهاتوویەکی گەش و باشتر بۆ ئێستا و ئایندەی کوردستان لەسەر بنەمایەکی پتەوی نیشتمانیانە و بەھێزکردنی کلتوری نەتەوەکەمان لە دەرەوەی کوردستان.
وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی ھەمیشە پاڵپشت و ھەماھەنگتان دەبین و هیوای سەرکەوتن و هەنگاوی گەورەتان بۆ دەخوازم لە پێناو دۆزی رەوای گەڵی کورد.
لە گەڵ ڕێزماندا…
رێباز حەملان
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو کوردانە دەکات بوونە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا

KDC

سوید 65 پەنابەر دیپۆرت دەکاتەوە

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان هۆشداری لە سوککردن یان هەڵگرتنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW