KDC

نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار

شاره‌زایه‌كی بواری ووزه‌ : به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار

ده‌یڤید ته‌ویڵ،سه‌رۆكی كۆمپانیای ماجلان كاپیتاڵ پێشبینی ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا به‌هۆی خواستی زۆر و پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ر خستنه‌ روو، قه‌یرانی نه‌وت رووبدات.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ووزه‌ له‌ پڕۆگرامی (به‌یانی له‌گه‌ڵ ماریا) له‌كه‌ناڵی فۆكس بزنس پێشبینی كرد كه‌ نرخی نه‌وت به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا بگاته‌ 100 دۆلار.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 74 دۆلار و60 سه‌نت.

ئه‌مڕۆش له‌بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 74 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس به‌ 71 دۆلارو 89 سه‌نت فرۆشرا

___

ژنەکوردێکی شاری کۆبانی لەسنوری نێوان ئۆکرانیا و پۆڵەندا گیانی لەدەست

nusar1

تابلۆکانی هونەرمەندێکی کورد لە شارێکی ئەمەریکا نمایش دەکرێن

KDC

ئەمەریکا :نوێنەری کۆنفدارسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ نوێنەری پێشووی ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW