ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند، بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە، هەڵدەستن بە سازدانی کۆڕێک بۆ حاکم عوسمان، بەشداربوونی هەر کوردێکیش بە وەفا بۆ خوێنی شەهیدانی ئاڵا و سەربەخۆیی کوردستان ناو دەبەن.
دەقی ئاگادارییەکە:
بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان، ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی لە فینلاند، كۆڕێك بۆ ڕێزدار حاكم عوسمان رێك دەخات.
بەشدار بوونتان وەفایە بۆ شەھیدانی ئاڵا و سەربەخۆیی كوردستان.
تكایە ھەر بەڕێزێك بەشدار دەبێت ناوی خۆی بە تەواوی لە تیمس بنووسێت، هاوکات لە ڕێگەی مۆبایل و كۆمپیوتەریش دەتوانن بەشدار بن و، و پێویستیش بە دابەزاندنی بەرنامە ناكات.
كۆڕەكە لە ڕێگەی تیمس دەگیرێت و ژووری كۆڕەكە لە ڕێكکەوت و كاتی دیاری كراو دەكرێتەوە، لینكی كۆڕەكە لە خوارەوە بەردەستە.