KDC

بەرنامەی ناوکی ئێران :-نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستی نوێی ئێران پێچەوانی ڕێکەوتنەکانی پێشووە

سۆران حەسەن …
نوێنەری وڵاتانی ئەوروپا بۆ گفتووگۆکانی ڤینا لە بارەی بەرنامە ناوکی ئێران ڕایانگەیاند هەڵوێستی نوێی ئێران پێچەوانەی ڕێکەوتنەکانی پێشووی ساڵی2015 ەیە ،تەنیا کات بەفیرۆچوونە هیچ دەرئەنجامێکی نابێت

ئەمەو دیپلۆماتە ئەوروپییەکان ترسی ئەوەیان هەیە، کە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ چوارچێوەیەکی بێبنەمای هەبێت ،چونکە ئێران بەرنامەی بۆ خێراکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی هەبێت
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت کە وڵاتانی ڕۆژئاوا تارانیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەو هەڵوێستەی هەیبوو، پاشگەز بۆتەوە
بەرپرسانی دبلۆماسی لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە “کاتی بەنرخیان لەگفتوگۆکانی ڤیەننا بەفیڕۆداوەچونکە ئێران بەو هەڵوێستە نوێیانە پێچەوانەی پلانی هاوبەشی گشتییە کەپێشتر گفتگۆی لە بارەوە کرابوو
هەرەوها لەدرێژەی لێدوانی بەیاننامەی نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا ڕایانگەیاند «ئێمە چەندین کاتژمێر دانوستانمان کردووە و هەموو شاندەکان فشاریان خستۆتە سەر ئێران بۆ ئەوەی عەقڵانی بێت»،چونکە ڕێکەوتنی گشتگیر و هەمەگەنگ لە هاوینی ڕابردوو لە پێناو هەڵگرتنی سزا ئابوریەکان ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوکییە

هەروەها هەینی رابردوو وڵاتانی ئەوروپای بەشدار لە گفتگۆکانی ڤێنا لەبارەی بەرنامەی ناوکی ئێران کە دیپلۆماتە کانی فەرەنساوبەرتانیاو ئەڵمانیان ،نیگەران و بێئومێدیان لە بارەی گفتوگۆکانەوە دەربڕی

ئەمەو دیبلۆماتکارەکان ڕایانگەیاند :-کەتاران لەهەموو ڕێکەوتنەکانی پێشوو کە لە ماوەی یەکەم خولی دانوستانەکانی نێوان نیسان و حوزەیراندا پاشەکشەیکردووە

سەرەڕای ئەم لێدوانە توندانە، دیپلۆماتە ئەوروپییەکان وتیان کە ئەوان بە دوای چارەسەرێکی دیپلۆماسی دەگەرێن سوربون لەسەرئەوەی لەکاتی گونجاوبەڕێوە بچێت

جێی باسە ئێرانییەکان دەیانەوێت دانوستانەکانی ڤییەنا جەخت لەسەر هەڵگرتنی سزاکان و وەرگرتنی دڵنیایی لە ئەمریکا بکەنەوە کە جارێکی تر لە ڕێککەوتنەکە ناکشێتەوە
لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە لەو شوێنەی کە وەستاوە درێژپێبدەن، هەروەها بڕی بەرهەم هاتووی سەرمایەی گەشەسەندووی یۆرانیۆمی ئێران بزانن
ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لەسەردەمی سەرۆکی پێشوو ئەمەریکا تاک لایەنە لە دانوستانەکان کشایەوە ،بەڵام دوای دەستبەکاربوونی جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوەی دانوستانەکانی بەرنامی ناوکی ئێران ڕاگەیاندبوو ،هەروەهامانگی چواری ئەمساڵ یەکێتی ئەوروپا شەش گەری دانوستانیان بۆ ڕێکەوتن لەسە بەرنامەیی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردبوو
هەروەها لە29 مانگی ڕابردوو دوای هەوڵێکی زۆر نێودەوڵەتی دوبارە گفتگۆکان لە ڤینا دەستیانپێکردۆتەوە ،بەڵام بەهۆی پابەند نەبوونە ئێران بە بەڵێنەکانی پێشوو کۆبوونەوەکانی پەکخستووە
لەلایەکی ترەوە ئیسرائیل هۆشداری دا کە ئێران بۆ بەدەست هێنانی کات و پیتاندی زیاتری یۆرانیم گفتگۆکان بەکاردەهێنێت ئیسرائیل لەم بارەوە هەڵوێستی توندی سەربازی دژ بەئێران دەبێت

سەرچاوە:-
بی بی سی +ئەرشیف

___

ئەڵمانیا : پێشکەوتنێکی پزیشکی” دەرمانێک بەرھەم دێت ، نیشانەکانی کۆرۆنا بۆ ھەتاھەتایە دەسڕێتەوە

KDC

زیانی قورس بە کەشتیەکی جەنگی ڕوسیا دەکەوێت

nusar1

لە شاری سلێمانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی ڕاگیران

nusar1
KDC

FREE
VIEW