KDC

پەیامی پەرلەمانتارێکی سویسرا بۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

پەرلەمانتارێکی سویسرا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکات و، رایدەگەیەنێت، سوپاسی ئێوە دەکەم کە بەهێزەوە لە ئەورووپا تێدەکۆشن.

دەقی پەیامەکە:

خوشک و برایانی ئازیز
هاوڕێ سەربەرزەکان
لە سەرەتادا، سوپاسی ئێوە دەکەم ، کە بۆ ڕەوەندێکی کوردی بەهێز لە ئەوروپا تێدەکۆشن.

وەک پەرلەمانتارێکی کوردی سویسری لە پەرلەمانی سویسرا و وەک سەرۆکی ئینتەگرەیشنی پارتی سۆشیال دیموکرات کاردەکەم لەسەر ئینتەگرەیشنی بیانی.

من وەک سەرۆکی ئینتەگرەیشن نامەکەم پێشکەش بە ئێوە دەکەم.

لەم نامەیەدا، دەمەوێت هەندێک شت بڵێم دەربارەی گرینگی ژیانی دیاسپۆرا.

هۆکاری جۆراوجۆر هەیە بۆ پەنابەری، گەورەترین مەترسی ئەوەیە کە کەسێک لە خاکەکەی جیابێتەوە و ژیانێکی دیکە لەسەر خاکێکی بیانی دەست پێ بکات، هەر هۆیەک بێت ئازاری جیابوونەوە لە خاکەکەی تراژیدیایەکی جیددییە، چونکە ئەمڕۆ تەنیا هۆکاری ئابووری و ئەمنی هەڵدەسەنگێنرێت.

پەناهەندەیی هەمیشە وەک چالاکییەکی سیاسی لێکدەدرێتەوە، بەڵام هۆکارەکانی پەنابردن و پێویستییەکانی نابینرێن، وەک پەنابەرێک مرۆڤ هەمیشە ناچارە بە زمان و کەلتوورێکی بیانی.

مرۆڤ چاوەڕوانی ژیانێکی ئارام دەکات، بەڵام لەگەڵ ژیانێکی نوێ، کێشەی نوێش دەست پێ دەکات.

منداڵانی ئاوارە لە کۆمەڵگەدا گەورە دەبن، بەداخەوە کێشەکانیان لە گەشەکردندایە، ئەم شتانە زۆر گرینگن بۆ گەشەسەندنی کۆمەڵگا ، هیچ کات باس لە هۆکارەکانی پەناهەندەیی ناکەن، بۆیە پێویستە پەنابەران لە ژیانی خۆیاندا بەشداری لە ژیانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بکەن.

بەڵام بەداخەوە، ئەم لێکچوونە زۆر بچووکە، ئەمە هەروەها کێشەی نوێ درووست دەکات بۆ ژیانیان، بۆ داهاتوویان. ئەم کێشەیە کاریگەری سەرەکی هەیە لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان و ئینتەگرەیشنیان.

ئەگەر بارودۆخی پەنابەران باش بێت، هەموو دەوڵەت و هەمو کۆمەڵگاش سەردەکەون، کلتورێک لە کاتی کۆچکردندا ون دەبێت، چونکە پەنابەران ناتوانن کەلتووری خۆیان لە ژیانی تاراوگەدا بژین، ئەگەر حەزت لێی بێت یان نا، گۆڕانێک لە دەرەوەی وڵات درووست دەبێت، ئەوەی گرینگە چۆن ئەم گۆڕانە هەڵدەسەنگێنیت.
بە ئەزموونەکەم دەتوانم بڵێم کە دەتوانین ئەم گۆڕانکارییانە بە ئەرێنی بۆ خۆمان هەڵبسەنگێنین.

دیسان بە ئەزموونی خۆم دەبینم کە ساڵانە زۆرێک لە کوردەکانمان بە هەوڵ و شکۆیەکی زۆرەوە لە زمان و کەلتووری خۆیاندا دەژین، بەڕاستی ئەمە سەرکەوتنە بۆ ئێمە، ئەمە من دڵخۆشمان دەکات بە کارەکەیان.

مستەفا ئاتجی
ئەندام پەرلەمان

___

پایز و زستانی داھاتوو پێشبینی زیادبوونی کۆرۆنا دەکرێت

KDC

گەشتوگوزاری هەولێر هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و ئامادەییەکان دەڕەخسێنێت

KDC

ناوەندی سوید کۆبونەوەیەکی گشتیان سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW