سۆران حەسەن …
دەسەڵاتدارنی فەرەنسا ناسینەوەی ناسنامەی 26 تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان لەکۆی 27 ڕاگەیاند ،کە بەلەمێکی چوبی مانگی ڕابردوو لە کەناڵی دەریایی نێوان فەڕەنساو بەریتانیا نقومبوون
لەنێو ئەو 26 تەرمە 16 یان خەڵکی کوردستانی باشوورە ،لەنێویاندا چوارئافرەت کەتەمەنیان لە نێوان 22بۆ46ساڵ و گەنجێکی 16ساڵ و منداڵێکی 7ساڵ و10 پیاو کەتەمەنیان لە نێوان 19بۆ37ساڵە وپیاوێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەتەمەنی 23ساڵە
و ،چوار ئەفخانی،یەک سۆمالی ،سێ ئەسیوپی و یەک میسر لەنێو بەلەمە چووپی نێو کەنالی ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بوون
ئەمەو ئاژانسی هەواڵی بی بی سی پەیوەندی بەخێزانی دوو لەو قوربانیانە کردووە بەناوی رەزوان حەسەن تەمەن 18 ساڵ و ئەفراسیاب مەحەمەد تەمەن 27 ساڵ هەردوکیان خەڵکی شاری ڕانیەن لە کۆتایی مانگی دە لە ڕێگایی
بیلاروسیاوگەشتیان کردووە لەو ڕێگایەوە هاتوونەتە ناو سنوری یەکێتی ئەوروپا ویستیانە لە فەرەنساوە بپەرنەوە بۆ بەریتانیا
یەکێکی تر لە قوربانییەکان ئافرەتێکە بەناوی مریەم نوری تەمەن 24ساڵ خەڵکی هەرێمی کوردستانە لە کۆتایی مانگی یانزدە لەنێو تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان ناسراوەتەوە
هەرلەبارەوە بەڕێز عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرنسا بە رووداو ڕاگەیاند کەلەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی قوربانیانی کۆچبەرە خنکاوەکان بۆ کوردستان
دەگرێنەوە
ئەمەو نوێنەری حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند کە تەرمی هەر 16 قوربانیەکان ناسنامەیان ئاشکراکراوە دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاسایەکانی بەشێوەیەکی فەرمی لە رێی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەگەرێنرێنەوە و هەروەها کەسێکی تر کە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە دۆڵەمەری ئاشکرای کرد کە پەیوەندیان بەخانەوادەکەی کردووە پێیان باشبووە لەگەڵ ئەوانی تر بگەرێنەوە بۆ هەرێمی کورستان
لەکۆتایی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرنسا ئاشکرایی کرد دوایی تەواو بوونی ڕێکارە یاساییەکان بە شێوەیەکی فەرمی کاتی گەرانەوەیان ڕایدەگەیەنین لە ڕێورەسمێکی شایستە لە فرۆکەخانەی هەولێرەوە بەڕێدەکرێن
سەرچاوە:-
بی بی سی +روداو