KDC

٭ شارۆ ٭

ئەو پیرە پیاوەی
کە گۆچانەکەی‌
بووە بە بەشێک لە هێزی
تەنها مەگەر کڵاشە هەڵگەڕاوەکانی
ڕێگەی بۆ دیدەنی ئازیزانی
لە سەختی و تەختی
ماندبوونی نیشان بدات
وا پیرە پیاوی
پشتوێن و مشکیی ڕەنگین
بە دەنگێکی کز و
پڕ خەمگینی سیاچەمانەوە
بەرەو ڕووم دێت و دەڵێ:
ئەم هەورامانە
هەموو وەرزێک
پڕە لە ڕەنگ و
ئاوازی با و
هاژەی چەم و
سەمای گەڵاکان و
خەمی پێکەوە گرێدراوی
دەنک دەنکی هەنارەکان
لە حەزرەت
گوێزە ڕەقەکانی ژیان
کەچی ئەو فەرەنجی پۆشە
هێشتا شارۆ دەکا
بۆ گەڕان بە دوای حەقیقەت
چونکە باش تێگەیشتووە
کە ڕۆژگارە تێپەڕبووە
دوبارە نەبووەکانی
چ تام و بۆنێکی هەبووە .

سەروەت تۆفیق

شارۆ – جووتیارەکان بە گەڵا و لقی گوێزەکان دەگەڕێن بۆ گوێزە هەڵوەریوەکان کە کەوتوونەتە ژێر گەڵا و خۆڵەوە

___

بە مەرج ڤاکسین دەدرێتە قوتابیان

KDC

کۆمپانیاییەکی فینلاندی ئامێرێک لە ڕێگەی فوولێکردنەوە بۆفەحسی کۆرۆنا دروست دەکات.

KDC

وەرزشکارێکی دێرینی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW