KDC

پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان


 
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان، پەیامێکی کردەوە، کە تێیدا هاتووە، بە بۆنەی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو کوردستانیانی نێوخۆ و دەرەوە دەکەن، هاوکات دەشڵێن، لەم رۆژە پیرۆزەدا دەستی دایکانی شەهید و چاوی منداڵانی شەهید ماچ دەکەین.
 
بە بۆنەی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە هەموو کوردستانیانی نێوخۆ و دەرەوە دەکەین، ئاڵاکەمان سیمبولی قوربانیدان و گیان بەختکردن و سەرفرازیی هەمیشەییە.
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و لە سۆنگەی خۆشەویستی و ئینتیما بۆ ئاڵاکەمان، کە بەری رەنج و خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستانە، جەخت لەوە دەکەینەوە کە کورد و کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیی بە یەکڕیزی کوردانیت نێوخۆیی و کوردانی دەرەوە هەیە، کە گیانی برایەتی و لێکتێگەیشتن و لێبووردەیی و کاری پێکەوەیی لە پێناو مافەکانمان ئەنجام بدەین‌، پەرتەوازەیی دەبێتە هۆی هۆی بە فیڕۆدانی بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوان و کیمیاباران، کە بوونە قوربانی لە پێناو مافە نەتەوەییەکانمان.
هەر لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، دەستی دایکانی شەهید و چاوی منداڵانی شەهید ماچ دەکەین، خوازیارین دایكان رۆڵەکانیان بە گیانێکی نیشتمانپەروەری پیرۆزییە نەتەوەییەکان پەروەردە بکەن.
 
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە
17ی12ی2021

___

یەمەن: چوار بەلەمی بۆمبڕێژکراو دەتەقێندرێنەوە

KDC

سەقز: عوسمان ئیسماعیلی دەسبەسەر کرا

KDC

سەردار جاف , نوسەرو لێکۆڵێنەر وشاعیری کورد لە نێو ئەزموونە ئاڵتوونیەکانەوە بۆ سەدەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW