KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- ئۆمیکرۆن لە 89وڵات وخێراتر لەدەلتا بڵاودەبێتەوە

سۆران حەسەن…
ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بڵاویکردەوە کە شێوەی گۆراوی نوێی کۆرۆنا ئۆمیکرۆن لە 89وڵات بڵاوبۆتەوە و هەروەها زۆر خێراتر و فراوانتر لە دەلتا بڵاودەبێتەوە
نیگەرانیەکانی ڕێکخراوی ناوبراو لە خێرا بڵاوبونەوەی بەوەی کە کەلەمانگی 24 مانگی یانزە زۆر خێراو فراوان بەتایبەت لە ئەوروپا و ئەمەریکا بڵاوبۆتەوە
لەلەندەن زۆر ترین توشبووانی کۆرۆنا تۆمارکراوە
هەرلەم بارەوە زانایان هۆشداریان بە حکومەتی بەریتانیا دا لەبارەی فراوان بڵاوبوونەوەی شێوەی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئۆمیکرۆن فشار بخاتە سەر نەخۆشخانەکان لە مانگەکانی داهاتوو بۆ نموونە ڕۆژی هەینی نزیکەی 15هەزار حاڵەتی نوێی تۆمارکراوە
فەرەنسا لە ئێوەرەی ئەمڕۆ سنووری خۆی لەگەڵ بەریتانیا دادەخات و ئاگاداری گەشتیاران و هاوڵاتیان کردۆتەوە کە بگەرێنەوە

فەڕەنسا تاکە وڵاتێک نییە کە ڕێوشوێن و ڕێکارەکانی توند کردووە سەرەتای هەفتە، ئیتاڵیا، یۆنان و پورتوگال ڕایانگەیاند کە گەشتیاران لە یەکێتی ئەوروپا پێویستیان بە پێشکەشکردنی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە لە کاتی گەیشتندا، تەنانەت ئەوانەی ڤاکسنیشان وەرگرتووە
ئەوروپا زیاتر لە 89 ملیۆن حاڵەتی توشبوون و 1.5 ملیۆن حەڵەتی مردن بەپەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی دوایین ئاماری یەکێتی ئەوروپا
ئاژانسی تەندروستی گشتی فەرەنسا و نەرویج و دانیمارکی مەترسی گەورەیان دیاریکردوو بەهۆی زۆری بەرکەتووان
بەرپرسانی تەندروستی لە سەرانسەری وڵاتەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ شەپۆلێک تری زۆری توشبووان ، ڕێکارەکان بەشێوەیەک بتوانرێت ئەو بڵابوونەوە فراوانە ڕابگیرێت

سەرچاوە :-
ئاژانسەکان

___

نیشتمانێك نغرۆ لە غەدر

KDC

چەند رێگەیەک بۆ گەشەیەکی تەندرووستی منداڵەکەت

KDC

٭ نیشتیمان ٭

KDC
KDC

FREE
VIEW