KDC

ڕۆژهەڵاتی کورستان : زیندانێکی سیاسی کورد لە سێدارەدرا


سۆران حەسەن…
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە زیندانی سیاسی بەناو حەیدەر قوربانی لە زیندانێکی شاری سنە لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارەدراوە

لە سێدارەدانەکە لە دەوروبەری کاتژمێر چواری بەیانی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئەنجامدرا وە ،حوکمی لەسێدارەنەکە بەبێ ئاگادارکردنەوەی کەس وکاری ناوبراو تەنها لە شوێنی گۆرەکەی ئاگادارکرونەوەتە
کە نابراو لە سێدارەدراو

بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، حەیدەر قوربانی لە 16ی تشرینی یەکەمی 2016دا لەگەڵ ناسیاوێکی بەناوی مەحمود سادقی لەلایەن هێزەکانی دەزگایی هەواڵگری ئێران (ئیتلاعات)دستگیرکراوە،کە چەند مانگێکە لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕاگیراوە و پاشان حەیدەر قوربانی لە مانگی کانوونی دووەمی 2021دا بە یەکەم بەندی دادگای شۆڕشی ئێران لە سنە بە سەرۆکایەتی حاکم سەیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

حەیدەر قوربانی بۆ ماوەی زیاتر لە 20 مانگ پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی پچراوە تەنها دوای ئەوەی کە ناچار کراوە دانپێدانانێک لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتدا پەخش کرا، ڕێگەی پێدرا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە بکات

لە 6ی ئابی 2020 لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی دەرچووە بەربەیانی ئەمڕۆ بڕیارەکە جێبەجێکراوە

سەرچاوە:-
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ
Ost-kurdistan

___

ئێران و ڕوسیا پەرەبە بەهێزکردنی هاوکارییەسەربازییەکانی نێوانیان دەدەن

nusar1

تابلۆکانی هونەرمەندێکی کورد لە شارێکی ئەمەریکا نمایش دەکرێن

KDC

ئێران دوو کۆڵبەری کورد بریندار دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW