KDC

یەکێتی ئەوروپا: ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆکان لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەستپێدەکاتەوە

سۆران حەسەن…
ڕۆژی پێنج شەممە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند ،کەڕۆژی دووشەممەی داهاتووخولی هەشتەمی گفتوگۆکانی ڤێنا لەبارەی بوژاندنەوەی ڕێکەوتنی 2015 ی بەرنامەی ناوکی ئێران دەستپێدەکاتەوە
ئەمەو ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی ئێران بڵاویکردەوە ،کە ڕۆژی دووشەممە 27.12لیژنەی هاوبەشی کۆدەبێتەوە پلانی کاری هاوبەش گشتگیر ئەنجامدەدەن ،کە نوێنەرانی وڵاتانی فەڕەنسا ،بەریتانیا،چین،ڕوسیا و ئەڵمانیا وئێران ئامادەدەبن
چاوەڕێدەکرێت بەشداربووان گفتوگۆ لە بارەی ئەگەری گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ رێکەوتنی ناوکی ئێران چۆنیەتی دڵنیابوونی هەموو لایەنەکان لە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنەکان بکەن
هەرلەمبارەوە ئەنریکی مۆرا گەورە بەرپرسی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبونەوەکان ڕایگەیاند : پێویستە خێرا بکەین لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بچین
هەروەها نوێنەری ڕوسیاش ڕایگەیاند :کە کارکردن ودرێژە بەگفتو گۆکان لە پشووەکانی سەری ساڵ نیشانەی ئەوەیە کە هیچ لایەنێک نایەوێت کات بەفیرۆبدات
جێی ئاماژەیە جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو :ئەمەریکا ئامادەییە سزاکان لەسەر ئێران هەڵبگرێت گەر ئێران پابەندبێت بەڕێکەوتنی ناوکیەوە ،بەڵام لایەنی ئێرانی دەیەوێت دڵنیایی هەبێت یەکەم هەنگاو لەلایەن ئەمەریکاوە بێت

سەرچاوە:-
BBCARABIC

___

ئیسرائیل ئێران بەهێرش بۆ سەر ئامانجە دەریاییەکانی تۆمەتبار دەکات

KDC

ئەمەریکا: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی چاوی بە قەشە ئاندرۆ برنسۆن دەکەوێت

nusar1

تورکیا :12کۆچبەر لە سەرمادا رەقبوونەتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW