KDC

دادگای باڵای فیدڕاڵی ئێراق:ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵناوەشێندرێتەوە


 
دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق ئەنجامدا و، رایانگەیاند ئەنجامەکان هەڵناوەشێندرێنەوە و، سەرجەم ئەو سکاڵایانەش لەوبارەیەوە پیشکەشکرابوون، رەتکرانەوە.
 
عێراق لە 10ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەنجامدا و، جیاوازی لەسەر ئەنجامەکانی بەردەوامە، بە تایبەتی لە لایەن فراکسیۆنە چەکدارەکانەوە، کە تووشی شکستێکی سەخت بوون و، بەردەوامن لە بەرهەڵستی ئەنجامەکان و داوای هەڵوەشاندنەوەیان دەکەن.
 هاوپەیمانی فەتح داوای یاسایی تۆمار کرد و داوایان کرد ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵبوەشێتەوە، بەهۆی دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکەدا، ڕۆژی پێنجشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنی ئەو دۆسیەیەی لە لایەن باڵی سیاسی فراکسیۆنە چەکدارەکانەوە بەرانبەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دواخست.
 
بڕیاری دەرکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گورزێکی گەورە بوو بۆ لایەنە چەکدارەکانی عێراق، کە هیواخوازبوون ئەنجامی هەڵبژاردن پوچەڵ بکرێتەوە، یا بەلایەنی کەمەوە ژماردنەوەی دەستی بکرێت.
 
پێشبینی دەکرێت پێکهێنانی حکوومەتی دابێتی عێراق دەست پێبکات و قەیرانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی کۆتایی بێت.

___

ڕووسیا هۆشداری دەداتە ڕۆژئاوا :ئازارتان دەدەین

nusar1

چوار فڕۆکەی رووسیا ئاسمانی سویدیان بەزاند 

KDC

ئیتڵاعات دوو هاووڵاتی کورد دەداتە بەر گولە

KDC
KDC

FREE
VIEW