KDC

پیاوێک بەهۆی ساختەکاری و وەرگرتنی چەندین ملیۆن کرۆنی سویدی سزادەدرێت

کەسێکی تەمەن 68 ساڵ بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە ناتوانێت کەوچکێک بەرزکاتەوە و پاش چەند ساڵێ لە وەرگرتنی زیاتر لە 17 ملیۆن کرۆن لە سندوقی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ئاشکرابوو و سزا درا. 

دادگایەکی ستۆکهۆڵم بە تاوانی ساختەکاریی گەورە، سزای چەندین ساڵ زیندانی بۆ پیاوەکە و ژنەکەی و سێ کوڕەکەی و یارمەتیدەرانی دەرکرد.

دادوەری مولن شێڵ، ئاماژەی بەوەداوە، کە دادگا زانیویەتی پیاوەکە زانیاری زۆر نادروستی داوە، کە هیچ قەرەبوویەک شایستەی نییە.

ناتوانم کەوچکێک بەرز بکەمەوە

ئەو پیاوە لە ساڵی 2011دا داوای یارمەتی لە سندوقی دڵنیایی کردووە نەخۆشی ئیفلیجی هەیە و تا ڕادەیەک جوڵەی لاواز کردووە، بۆیە پێویستی بە یارمەتی کەسی هەیە، ئەو چیدی ناتوانێ کەوچکێک بەرز بکاتەوە، یا مۆبایلێک هەڵبگرێت و ناشتوانێت بە تەنیا بخوات. بۆیە سندوقی دڵنیایی ڕازی بوو قەرەبووی بداتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت یاریدەدەری کەسی دابمەزرێنێت.

پیاوەکە یاریدەدەری تایبەتی دامەزراند لە کۆمپانیایەکی  کوڕەکانی کە لە کۆتایی ساڵی 2010 دامەزراوە، کەمێک پێش ئەوەی پیاوەکە داوای یارمەتی بکات.

لە ماوەی چەند ساڵێکدا، سندوقی دڵنیایی ژمارەیەک ڕاپۆرتی نەناسراوی پێگەیشت، کە پیاوەکە پێویستی بە یارمەتییەکی زۆر هەیە و، لە ماڵەوە بەبێ یارمەتی و چاودێری ناتوانێ هەڵسوکەوت بکات، بۆیە ئەو پارەیەی بۆ خەرج کرا، کە دەبێ بدرێت بە یاریدەدەرە کەسییەکان.

دادوەر شێل ئەوەشی باسکردووە، کە چەند هاندەرێک هەبوو بۆ سندوقی دڵنیایی بۆ ئەوەی باوەڕ بکەن کە پیاوەکە پێویستی بە یارمەتیی هیچکەسێ نییە و راست ناکات.

کامێراکانی پۆلیس

بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەوە پۆلیس لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد بۆ دیاریکردنی ئەو ڕادەیەی، کە ئەو پیاوە پێویستی بە یارمەتی هەیە، یا نا، لێکۆڵینەوەکان چەند ساڵێکی خایاند کە ساڵی 2011 تا 2020ی گرتەوە.

لێکۆڵینەوەکە بۆی دەرکەوت کە پیاوەکە دەتوانێت بەتەنیا بخوات و جوڵەی زۆر باش بکات.

گرتەی پۆلیس ئەو پیاوە نیشان داوە، کە خۆی دەخوات و   شۆفێری دەکات، هەروەها چەندین وێنە دەریدەخەن، کە لە ماوەی ئەو ساڵانەی یارمەتی وەرگرتووە، پیاوەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەرەوەی وڵات بووە و هی یاریدەدەرە کەسیەکانیشی لە گەشتەکاندا لەگەڵی نەبوون.

سزای گرتن و پارەدان

لە ساڵی 2011 بۆ 2020 ئەوان بڕی 17.6 ملیۆن کرۆنیان لە سندوقی ئاسایشی کۆمەڵایەتی وەرگرتووە.

بەڵگەکان کە لەلایەن پۆلیسەوە دابینکرابوون، بووە هۆی دادگاییکردنی پیاوەکە و ژمارەیەک لە خزم و یاریدەدەرەکانی.

دادگا سزای سێ ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند، هەروەها سندوقی دڵنیاییش داوای کرد کە ئەو بڕە پارەی وەریگرتووە، بیداتەوە.

سێ لە کوڕەکانی و ژنەکەیشی تاوانبار کران، هەموویان سزای سێ بۆ چوار ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.

هەروەها دوو لە یاریدەدەرە کەسییەکانی پیاوەکە بە پارە شوشتنەوە تاوانبار کران و دادگا سزای دان.

___

توێژینەوەیەک دەربارەی ناسنامەی كورد، كولتور و زمانی کوردی لە شاری کۆڵن

nusar1

دەریایی ناوەڕاست: شەپۆلێکی تری کۆچبەران بەهۆی لەباری کەش و هەواوە دروستبووە

nusar1

وێبیناری تایبەت

KDC
KDC

FREE
VIEW