KDC

بۆ یەکەمین جار لەساڵی 2022 ئابوری جیهان 100 ترلیۆن دۆلار تێپەرنێت

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ئابووری جیهان، پێشبینی دەکەن بۆ ساڵی 2022 ئابووری جیهان 100 ترلیۆن دۆلار تێبپەڕنێت، هەروەها بە گوێرەی پێشبینیەکان کە چاوەڕێ دەکرا، چین وەک باڵادەستی ئابووری جیهان پێش ئەمەریکا بکەوێت، کاتێکی زۆرتر دەخایەنێت.بە گوێرەی پێشبینیەکانی ڕاپۆرتی دەزگای ڕاوێژکاری بەریتانی (سایبەر)، کە چین دووساڵی زیاتری لەوەی ڕاپۆرتی ساڵی ڕابردووی خشتەی یەکگرتووی ئابووری جیهانی پێویستە، بۆ ئەوەی ببێتە گەورەترین ئابووری جیهان، ئەوەش بە بەهای دۆلار لە ساڵی 2030دا، هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوبراو، پێشبینی دەکات کە هندستان لە رووی ئابوورییەوە پێش فەڕەنسا بکەوێت و، بەریتانیاش لە پلەی شەشەم، پارێزگاری لە ئاستی ئابووری خۆی بکات.

ئەڵمانیاش لە رووی ئەنجامە ئابوورییەکان لە ساڵی 2033، یابان تێبپەڕێنێت و روسیاش تا ساڵی 2036 بتوانێت لە 10 وڵاتە بەهێزەکانی ئابووری جیهان بێت، هاوکات ئەندەنوسیاش تا ساڵی 2034 ئاستی نۆیەمی لە ئابووریە بەهێزەکانی جیهانی بێت.
 
سۆران حەسەن

___

موسا ئەحمەد: ئومێدمان بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەیە

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :بۆجاری دووەم هاوڵاتی زانکۆ مەسعودی دەستبەسەر دەکرێتەوە

nusar1

جیاوازی نێوان پەنابەران لە لیتوانیا ئابڕوچوونی یاساییە ،یاپویستی سیاسی ؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW