KDC

مرۆڤ و کتێب

علی جەمال


بریتیە لەھەرچی زانست و ڕووداو وپەندو ئامۆژگاریە کتێب کۆبونەوەی ئەزمونی مرۆڤەکانە بەشێوەی نوسراوەیی ئەزمونی کاری تەواوی مرۆڤەکانە بەسەدان و ھەزاران ساڵ بەر لەئێستا کەنەماون ولەنێوچوونە بەڵام لەنێو کتێبەکاندا تۆمارکراون بۆیە گرنگی کتێب لەوەدایە کە ئەزمونەکان بەزیندوویدەھێڵێتەوە.ـ
کتێب یەکێکە لەو دروستکراوانەی مرۆڤ کەنەبۆتە ھۆی شەرمەزاری بۆ مرۆڤایەتی وە کتێب کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کرد بەدوو بەشەوە یەکێکیان ئەوانەن کە کتێب دەخوێننەوە ئەوەی تریان ئەوانەن کە گوێ لەو کەسانە دەگرن کە کتێب دەخوێننەوە .ـ
کتێب تەنھا بەرگ و لەپەڕە و نوسین نیە بەڵکو لەوەتەی داھێنراوە لە بونیاتنانی مرۆڤایەتی و گەلان و نەتەوەکاندا کاردەکات وە پێش کەوتنی شارستانیەت و عەقڵ و بیروھزری مرۆڤایەتی پرۆسەیەکی مێژوویە کە کتێب ڕۆڵێکی گرنگ و کارای گێڕاوە تا بە ئەمڕۆ گەشتووە.ـ
لە باسی کتێبدا ووتەی جەند فەیلەسوف و ڕۆشنبیرێک وەردەگرین :ـ
جێمس شیرلی (لە ژیانمدا لەو کاتە خۆشترو شادترم نەبینیوە کە لەنێوان کتێبەکانم بەسەرم دەبردن)
تۆماس کمبیس(لەھەموو شوێنێکدا بەدوای بەختەوەریدا گەڕام بەڵام نەمدۆزییەوە تەنھا ئەو کاتانە نەبێت کەلە گۆشەیەکی بچوکدا دادەنیشتم و کتێبێکم بەدەستەوە بوو دەمخوێندەوە)
یوسف زێدان کە ڕۆشنبیرێکی میسریە دەڵی( ٸەو گەلەی دەخوێنێتەوە دەمێنێتەوە)
گەلی خوێندەوار و ڕۆشنبیر ھەتا ھەتایە دەمێنێتەوە و لەناو ناچێت بەڵام گەلێک ٸەگەر کتێب نەخوێنێتەوە وەکو ژمارە و بونی مرۆڤایەتی دەمێنێت وەکو ٸامادەیی ھێز و خۆسەلماندن لەنێوان کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ئەو میلەتە بە نەبوو دێتە ھەژمار ھەربۆیە کتێب کاریگەری لەسەر ھەموو ژیانی مرۆڤەکان ھەیە بەتایبەتی کلتور و توانای ھزری لەناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کاریگەرترین کۆمەڵگەی مرۆڤایەتین.ـ
کتێب دەتوانێ مرۆڤ بەرەو کرداری باش و بیرکردنەوە و ٸاخاوتنی باش بۆ زاڵبوون بەسەر ھەستە نەرێنیەکاندا کەواتە کتێب ڕاھێنەرێکی باشی مرۆڤەکانە کەوا دەکات مرۆڤ لەھەستی خراپ و توند و دەمارگیر دووربخاتەوە یارمەتی بدات کەژیانێکی باشتر بژی لەناو کۆمەڵگادا ھەروەھا یەکێکە لە بەوەفاترین و باشترین ھاوڕێیی مرۆڤ کە بێ بەرژەوەندی ھەوڵی سەرخستنی مرۆڤەکان دەکات و دەیکاتە کەسێکی سەرکەوتوو بۆ گەشتن بەٸامانجەکانی ھەموکریانی دەڵێت (دۆستی ڕاست و بێ منەت کتێبە و بەس کەباسی چیرۆکت بۆدەکات و مێژووت بۆ دەگێڕێتەوە و ٸامۆژگاریت دەکا بەڵام ھەرگیز منەتت بەسەردا ناکات)
کتێب جوانترین دیاری و بەرھەمی زادە و عەقڵی مرۆڤە و مامۆستا و ھاوڕێەکی دڵسۆزە .ـ
ھەربۆیە پێویستە مناڵەکانمان لەگەڵ کتێب گەورە بکەین بەردەوام ھانیان بدەین کتێب بخوێننەوە بۆٸەوەی ھەرلەسەرەتاوە کەسایەتیەکی بەھێز وٸەرێنیان بۆ دروست بێت وە کتێب بکەین بەیەکەم قۆناغی ناسینی مناڵەکانمان .ـ
کتێب بۆ ژیانی مرۆڤەکان زۆر گرنکە چونکە کەسایەتی مرۆڤ بەھێز دەکات ھەروەھا توانایی قسە کردن و دەربڕین باشتر دەکا و بەکلیلی زانست و فێربوون دادانرێ بەڵام لە نێو گەلانی دنیا و نەوەی نوێ پاشەکشە لە کتێب خوێندنەوە ھاتوە بەڵام ھێشتا مەرگی کتێب ڕانەگەیەنراوە چونکە لەبەر سحر و کاریگەری خودی کتێب لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی ھێشتا لەنێو مرۆڤەکان کتێب بەھای گرانی خۆی لەدەست نەداوە و ژمارەی ٸەو کەسانەی لەٸاستی جیھان لە ھەموونەتەوەکان زۆر زۆرن کەبێ کتێب ناحەوێنەوە و ناژین .ـ
ٸەو وڵاتانەی زۆر ترین کات بۆ خوێندنەوەی کتێب تەرخان دەکەن ٸەوانیش (ھندستان ـ ڕووسیا ـ میسڕ ـ سوید ـ فەڕەنسا ـ تایلەند ـ ھەنگاریا)
ھەندێک کتێب کە لەسەرٸاستی جیھان زۆر ترین خوێنەری ھەبووە لەوانە( ڕۆمانی دۆن کیشۆت ـ ڕۆمانی چیرۆکی دوو شارـ ڕۆمانی سەید ٸەلخواتم ـ ڕۆمانی ھاری پۆتەر و بەردی جادووگەرەکە)

___

دەیکەین بە دوو ئیدارە

KDC

ئەرکی حزب و لایەنەکان لە هەرێم و لە بەغدا

KDC

ئەوان گورگن لە لەپێستی مەڕدان 

KDC
KDC

FREE
VIEW