KDC

ژمارەی قوربانیان و پێکدادانەکانی نێوان ئێران و حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئاشکراکران


 
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ئەمساڵدا بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان حزب و لایەنە كوردستانییەكان و هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، نزیكەی 30 كەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.
 
ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ئامارێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، کە لە ماوەی ساڵی 2021 دا، لانیكەم 12 پێكدادان لە كوردستان ڕوویداوە، كە بەروارد بە ساڵی ڕابردوو 8 حاڵەت كەمتر بووە.
هەنگاو ئاشكرایدەكات، لە ئەنجامی ئەو پێكدادانانەدا 13 ئەندامی سوپای پاسداران، هێزی ئینتزامی و ئەندامی بەسیجی ئێران كوژراون و، لە بەرانبەردا 13 ئەندامی حزبە كوردستانییەكان كوژراون و 3 گەریلاش بە دیل گیراون

ڕوونیشیدەكاتەوە، پێكدادانەكان زۆرترینیان لە پارێزگای ئورمیە تۆمار كراوە، كە لە كۆی ئەو 12 پێكدادانە، 9 حاڵەتیان لە پارێزگای ئورمیە ڕوویداوە، هاوكات لە پارێزگای سنەش 3 حاڵەتی پێكدادان تۆمار كراوە.
بە گوێرەی ئامارەكەی هەنگاو، لە كۆی ئەو پێكدانانە، پژاك و پەكەكە بەرپرسیارێتی 6 تێكهەڵچوونیان لە ئەستۆ گرتووە و، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) و، گرووپەكانی نزیك لەو حزبە (هەڵۆكانی زاگرۆس)، 6 پێكدادانیان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا 9 گەریلای پژاك و پەكەكە و 4 پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران گیانیان لەدەستداوە، لانیكەم 2 گەریلای پژاكیش لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای سلێمانی، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە شەڕكەرەكانی توركیاوە گیانیان لە دەستداوە.
سەبارەت بە تۆپباران و هێرشی ئاسمانی ئێران، هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵی 2021 سوپای پاسداران 10 جار بەرزاییەكانی

كوردستانیان تۆپباران كردووە و، 2 جاریش بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، بنكەكانی حزبە ئۆپۆزێسیۆنەکایان لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان كردووەتە ئامانج، كە زیانی گیانییان نەبووە و تەنیا زیان بە ژینگەی ناوچەكە گەیشتووە.
ئامارەكەی هەنگاو ئاشكرایدەكات، لە ماوەی ئەمساڵدا، لانیكەم 18 گەریلای ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ڕیزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و حزبەكانی نزیك لەو حزبە، لە باكوور، باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستداوە.
هەنگاو جەخت لەوەش دەكاتەوە، تەنیا لەمساڵدا لانیكەم 4 چالاكی سیاسی كورد لە شارەكانی پێنجوێن و سلێمانی و هەولێر، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەكانی ئێرانەوە تیرۆر كراون

___

فینلاند: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتار و جێگری کۆمیتەی دۆستایەتی کۆبوونەوە

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە

nusar1

کۆمەلا رەوشەنبیری کوردی لە مونستەر ئاهەنگا نەورۆزێ لدارخست

nusar1
KDC

FREE
VIEW