KDC

محەمەد شوکری: هەلی کار بۆ هەزاران کەس رەخسێندراوە


 
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی 2021دا مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە بە 68 پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار و 508 ملیۆن دۆلار، کە زۆرترینیان پڕۆژەی بازرگانی و گەشتیاری بوون.
  
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا (29ی کانونی یەکەمی 2021) باسی لەوەشکرد، پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە پاڵ بوژانەوەو ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، هەلی کاریان بۆ هەزاران کەس رەخساندووە، چونکە 75%ـی هەلی كارەکان بۆ كرێكاری خۆماڵی بوون

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی ئەو 68 پڕۆژەیەی لە دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە، زۆرترینیان پڕۆژەی بازرگانی بوون، هەروەها پڕۆژەکانی گەشتیاری، خزمەتگوزاری، بانک و نیشتەجێبوون لە پلەکانی دووەم تا پێنجەم دێن.
  
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەشی خستەڕوو، 90%ی ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە لە پارێزگای هەولێر بوون.

___

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ئەفسەری پلە باڵا لەکەرکوک دەرچوو

KDC

پەیامی کۆنفدراسیونی ڕەوەندی کوردستانی بو کۆچیدوایی شاعیر و سیاسەتمەدار پۆڵا نانەوازادەگان.

nusar1

بەغدا.. 2 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەخرێنە خوار

KDC
KDC

FREE
VIEW