گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەی نێوان ئەمەریکا و رووسیا، کە بڕیارە لە مانگی 10ی کانوونی دووەم ئەنجامبدرێت، نیگەرانیەکانی هەردوو وڵات لە گفتوگۆکاندا باس دەکرێن و، هەروەها ئەمەریکا بڕوای بە سیاسەتی دیالۆگی کراوە و کەناڵی دیپلۆماسی هەیە.
نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا کرد، کە بڕیارە لە 10ی کانوونی دووەمی 2022دا بێت، رایگەیاند، کۆبوونەوەکە باسی نیگەرانییەکانی هەردوولا دەکات، لە کاتێکدا ئەمەریکا پشت بە کەناڵە کراوەکانی دیالۆگ و دیپلۆماسی دەبەستێت
ئەوەشی گوت، کە لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشن، بێگومان نیگەرانییەکانیان تاوتوێ دەکەن. ئەو پێیوایە ڕووسەکانیش هەمان کار دەکەن.
پرایس جەختیشی لەوە کردەوە کە بەبێ هاوپەیمان و هاوبەشەکانی ئەمەریکا باسی کێشەکانیان ناکەن و، هەندێ ناوچە دەبێت کە بتوانن تێیدا پێش بچن، ئەو دڵنیاییشی دا، کە هەندێ بابەتیش دەبێت کە ئەمەریکا لێی ناڕازی بن.
لەسەر پرسی ئۆکرانیاش تیشکی خستە سەر ئەوەی، کە بە بەردەوامی کەناڵە کراوەکانی دبلۆماسی توانای بنیاتنەریان دەبێت، هەوڵ دەدەن ململانێ لە ئۆکرانیا و دەووروبەری کەم بکەنەوە
پرایس جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا و هاوپەیمانە ناتۆییەکانی، یەکگرتوون لە خواستی خۆیان بۆ پابەندبوون بە دیبلۆماسیەتی پرەنسیپیی دژ بە ڕووسیا لە بارودۆخی ئۆکرانیادا، ئەمەریکاش پێشبینی دەکات، کە لە 10ی کانوونی دووەمدا پێکەوە بەشداری لە دیالۆگی سەقامگیریی ستراتیژی لەگەڵ ڕووسیادا بکەن، ئەوەش ڕوونە کە ڕووسیا و ناتۆ پلانیان هەیە لە 12ی کانوونی دووەم لە ئاستی ئەنجوومەنی ڕووسیا و ناتۆ کۆببنەوە و، لە 13ی کانوونی دووەم، ڕووسیا و نوێنەرانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا کۆببنەوە و، هەندێ لە پێشنیارەکانی ڕووسیا بۆ ئەمەریکا و ئەورووپا قبوڵ ناکرێت.
پرایس بەردەوام بوو لە قسەکانی و لەسەر پێشنیارەکانی ڕووسیا، کە زنجیرەیەک پێشنیاریان بڵاوکردووەتەوە، ئەمەریکا ئامادەیە لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروەپیەکانیان و هاوبەشەکانیان ئەو پێشنیارانە تاوتوێ بکەن، ڕووسەکان باش دەزانن کە هەندێک لە کێشەکانی ئەو پێشنیارانە بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوبەشە ئەوروپیەکانیان قبوڵ ناکرێت