لە ماوەی ئەمساڵدا ڕێگری لە 120 هەزار كۆچبەر كراوە، كە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باكووری كوردستان بە كاربهێنن بۆ كۆچكردن لە ئێرانەوە بۆ توركیا.
توركیا دیوارێكی ئەمنی لەسەر سنووری نێوان باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دروستكردووە، كە درێژییەكەی 64 كیلۆمەتر دەبێت و تا ئێستا 40 كیلۆمەتری تەواو بووە.
مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز پارێزگاری وان لە باكووری كوردستان، رایگه‌یاند ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌و رێوشوێنانه ده‌بینن كه له‌سه‌ر سنوور گرتوویانه‌تەبه‌ر.
ئەوەشی روونکردەوە، له ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیادا له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای وان، له میانەی یه‌ك ساڵدا، رێگری له 120 هه‌زار كۆچبەر كراوه له ئێرانه‌وه بچنە نێو توركیا.
پارێزگای وان یەكێكە لەو ڕێگەیەی كە كۆچبەرانی نایاسایی لە ئاسیاوە بە كاریدەهێنن، بە تایبەتیش كۆچبەرانی ئەفغانستان