KDC

ئایا ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا منداڵ دەکوژێت؟یان ژەمە سێیەمی چالاکی ڤاکسین کاریگەری لاوکی هەیە؟

چەند دەنگۆیەک بڵاوکرابووە لەوانە کە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهان داوای ڕاگرتنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ منداڵ کردووە، چونکە دەبێتە مردنی منداڵ و هەروەها ڕاگرتنی ڤاکسینی ژەمە سێیەمی چالاکی کردبوو.

لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی کە لە هەندێ دەزگاکانی ڕاگەیاند بڵاوبووەتەوە، ڕێکخراوی ناوبراو ڕایگەیاند، کە تێدرۆس ئەدهانۆم گبریسیس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، شتی وای نەگوتووە، بەڵکو داوای کردبوو لە وڵاتانی پێشکەوتوو منداڵیش دەتوانێت ڤاکسینی ژەمی سێیەمی چالاک وەربگرێت.

لە کۆتامانگی 12ی ساڵی 2021دا، هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەندین بابەتی ڤیدۆییان دروستکردبوو، کە دکتۆر تێدرۆس ئەدهانۆم گبریسیس بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان، ڕایگەیاندووە، ڤاکسینی کۆڤید-19 بۆ کوشتنی منداڵان بەکار دەهێنرێت و ژەمی سێیەمی ڤاکسین کاریگەری لاوەکی خراپی هەیە.

ڤیدیۆکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هات، کە لە 20ی کانوونی یەکەمی 2021 گێبریسیس باسی لە ڤاکسینی باشتر کرد، بە گوێرەی بی بی سی، گیبریسیس گوتی ڤاکسین تەندروستییە لە وڵاتە گەشەسەندووەکان دەبێت لە پێشینە بێت لە بەدەستهێنانی ژەمی سێیەمی چالاک بۆ بۆ منداڵان و لە کاتی ئاخاوتنەکەیدا هەڵەیەکی جێگۆرکێی پیتەکان هەبووە، بەڵام هەر لەوێدا ڕاستکراوەتەوە.

گێبریسیس ئاماژەی بەوەشداوە، باشترە سەرنج بخەنە سەر ئەو گرووپانەی کە لە مەترسی نەخۆشی سەخت و مردندان، منداڵان پویستە زووتر ڤاکسین وەربگرن، نەک بەپێچەوانەوە.

هەروەها لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەکانیان بڵاو کردبووەوە و ئاگاداری وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین بە ناونیشانی تەندروستی جیهانی داوا لە وڵاتان دەکات کە سێهەمین ژەمە ڤاکسینی چالاک بوەستێنن.

دووبارە، ئەمە ڕاست نییە، هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا کە لە 20ی کانوونی یەکەمدا، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بانگەوازی خۆی بۆ باشتر گەیشتن بە ڤاکسین لە وڵاتانی کەمدەرامەتان دووپات کردەوە و، ڕایگەیاندبوو، ئەگەر بیانەوێت ساڵی داهاتوو کۆتایی بە پەتاکە بهێنین، ئەوا دەبێت کۆتایی بە نایەکسانی لە دابەشکردنی ڤاکسین بهێنین و، بە دڵنیابوون لەوەی کە 70٪ ی دانیشتوانی هەر وڵاتێک لە نێوەڕاستی ساڵی دابێت ڤاکسینیان وەرگرتبێت.

___

زانایان پێشبینی نەمانی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی دەکەن

KDC

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە مان یونایتد

KDC

راشفۆرد خەڵات کرا

KDC
KDC

FREE
VIEW