KDC

شێوەکاری کورد گرفتار کاکەیی… لەنێو ژیانی هونەرێکی ڕەسەندا

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
شێوەکارو دەست ڕەنگین وە لێهاتوویەکی شاری کەرکووك گرفتار کاکەیی لە بوارەکانی کاری هونەری شێوەکاری و کاریکاتێرو ڕۆشنبیری و هونەری جیهانی منداڵان توانیویەتی بناغەیەکی جوان و پڕ لەبەهاکان دابنێت و گرنگی و پەرە بە هونەرەکەی بدات لەسەر هەموو ئاستەکاندا ، کارکردن بە شێوەیەك کە میلی چرکە وکاتەکان زۆر بە ئاسانی تێنەپەڕن ، سوود لەهەموو جوڵەکانی ژیان وەربگرێت بەتایبەتی ژێانێك لە نێو هونەرێکی ڕەسەندا .
شێوەکار گرفتار کاکەیی لەساڵی ١٩٦٧ لە شاری کەرکوك لە دایك بووە ، بۆ ماوەیەکی زۆر کارمەندی وەزارەتی ڕۆشنبیری بوە ، ئێستاش لە ووڵاتی ئەڵمانیا نیشەجێ بووە .. کاتێك مرۆڤ چاو لە ژیان و لاپەڕە هونەریەکان و چالاکی و داهێنانەکانی ئەو هونەرمەندە دەگرێت بەڕاستی مێژوویەکە پڕ لەسەروەری و نوێ بونەوەی ژیان و میلملانێ و بیرو هزر بۆ داڕشتنی فۆرمە جیاجیاکان .. کاتێکیش دیدە لەکارە هونەریەکانی کاریکاتێر دەگریت ، بۆت دەردەکەوێت هونەرێکی پرۆفیشیناڵی و ئاوڕدانەوە لە ژیانێکی پێچەوانەی خەڵکی ئاسایی ، وە ئەو لەگەڵ ئازارو گرفتی ڕۆژانەی خەڵكدا ژیاوە ، لەهەمان کاتدا جیهانی هونەری منداڵانیش لە ووردەکاری دەست و پەنجەکان و بەرائەتی ڕووحدا توانیوێتی سەرکەوتویی بەرز بەدەست بهێنێت ، بێگومان میوزیك و جیهانی گوێ گرتن لە ئاوازەکان بەشێکن لە ژیانی ، بەشێوەیەك تێکەڵی ئەو هونەرو جیهانە بووە کە خۆی بۆ خۆی ئاواز دادەنێت و نۆتەکان کۆدەکاتەوە و لە عود وساز و ئامێرەکانی تردا خەمی ووڵات ساڕێژ دەکات و دڵی هەموومانی پێ شاد دەکاتەوە .
سەبارەت بەکارە هونەریەکانی هونەرمەند گرفتار کاکەیی و هەنگاوەکانی لە نێو کاری شێوەکاریدا ، لەسەرەتاوە هەوڵی ئەکادیمیەتی ڕیالیستی و ڕیالیزمی داوە بۆ دانانی بناغەیەکی بەهێزو پتەو لە مۆدێل و پۆرترێت و لەش و لاری مرۆڤ و ستیلایف و هەنگاو بەرەو تێکەڵ کردنی ڕەنگەکان و مامەڵە لەگەڵ ئەو قوتابخانە هونەریەی کە دواتر مرۆڤ خۆی لە ترۆپکی ئەودا دەدۆزێتەوە ، تاقی کردنەوەیەکی قووڵ و درێژ هەناسەی هەیە بۆ دروست کردنی تابلۆکانی بەو شێوە هونەریەی کە ئەزموونێکی دورو درێژی بڕیوە تاوەکو گەیشتۆتە ئەوەی پێشانگاکان و چالاکی یە هونەریەکانی شاهێدی ئەو کارو بەرهەمانەن .
ئەوەی بەلای منەوە گرنگە وە دیدەی لێ دەبەستم چۆن هونەرمەند گرفتار کاکەیی توانی لە ئەکادیمیەتی کارە هونەریەکانی یەوە خۆی تێکەڵ بکات بە هونەری کاریکاتێر ، لەچ بیرو هزرێکدا ئەو بیرۆکانەی ڕێکخستەوە وە توانی مامەڵە لەگەڵ ووردەکاریەکانی ئەو هونەرەدا بکات ! بێگومان ئەوەندە ئاسان نی یە کە مرۆڤ بتوانێت لە قوتابخانەیەکی هونەریدا قووڵ ببیتەوە وە بەردەوام تابلۆی جۆراو جۆر بە پێوانەی جۆراو جۆر بەدەست بهێنیت ، دواتر دونیای کاریکاتێر بە بەرگی کوردی یان بەخەمی ڕۆژانەی خەڵکی خۆمان و دواتر بۆ خەمێکی گەورەتر کە جیهانی یە ، واتە بەجیهانی بوونی هونەرە کاریکاتێرەکانی هونەرمەند گرفتار کاکەیی و تێکەڵ بوون بە کەڵچەرێکی تر کە ئەوروپی و بە جیهانی بوونە .
زۆرن ئەو کارە هونەریانەی کە هونەرمەند لە ئەزموونی ژیانی هونەریدا ئەنجامی داون ، زۆرن ئەو بیرۆکەو بابەتانەی کە تاڵ و شیرینن وە سەرەنج ڕاکێش و جێگای نیگەرانی و خۆشەویستی و گەڕان و وێڵ بوون بە دوای ژیان .. مرۆڤێك پڕە لە ئەفسانەو داهێنان و تازەگەری و گرنگی بەو هونەرەی کە خۆشی دەوێن .. دەستی ڕەنگینی بە جۆری ئەکادیمی زۆر بەسەلیقەن بۆ تۆمار کردن و نەخشاندنی ئەو خەونانەی کە نەماندیون وە پەیمان بۆ نەبردوون . گرفتاری هونەرو کەلتوورو میوزیك و جیهانی منداڵان و نوسین و نەخشاندن ئەو مرۆڤەیە کە بەهای ژیان زۆر گرنگن بۆ دوێنێ وئەمڕۆو داهاتوو ، هەرلەبەر ئەو هۆکارەیە وەکو دەروێشێکی جیهانی ڕۆشنبیریەت مامەڵە لەگەڵ کەرەستەکاندا دەکات .
ئەگەر من سەرەنچێك لە فۆرمەلەو ناوەڕوەکی کارە هونەریەکانی بدەم ئەوا زۆر خوێندنەوەی هەزار بەهەزار دەبینم و دەیانخوێنمەوە وەکو ئەوەی کە تازە منداڵ بین و زمان بگرین ، ئەو کارە هونەریانەی کە باس لە کارەسات و نەهامەتیەکانی ژیان دەکات وەکو ساتێك لەگەڵ باوکم وێنەی باوکێك بە قەڵەم وخامەیەکی جوان و ڕەوان هێڵکاری و ڕەنگاریەکی ووردی تێدا کردووە ، مانایەکی گەورە دەبەخشێت بۆ هونەرمەند گرفتارو من و کەسانی تر ، بیرۆکەو وورد کردنەوەی ووتەکان و چێرۆکەکان بۆ کاری کاریکاتێری بە شێوەیەک کە هیچ کات مرۆڤ بە سێوەیە نیگای لێ ناکات ، وورد بونەوەیەك لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵك ، پێچەوانەی خەڵکی تر .. ئیدی ئەگەر خۆشەویستی بێت یان خەم و پەژارەو توانج لە کردەوەو بەرکرداریەکان لەم سەردەمەدا ، یان پۆرترێتی ئەو مرۆڤانەی کە بەهادارن وە ناسراون لە جیهاندا ئەو دەموو چاوەکانی گۆڕیوە بۆ تەنزو جێگای سەرەنج ! گرفتار کاکەیی بە چرکە هەموومان دەگرێنێ و ئاشتمان دەکاتەوە و تووڕەمان دەکات و وەفاداریمان پیشان دەدات .
چالاکی هونەری و بەشداری کردن و نمایش کردنی کارە هونەریەکانی هونەرمەند گرفتار کاکەیی نەپچڕاوەن ، هەر لەکەرکوکەوە تا دەگاتە ئەوروپا ..قۆناغ بە قۆناغ جێگە پەنجەو هێڵەکانی بەسەر لاپەڕەی تەمەنەوە هەیە و لەهەر هەنگاوێك کۆمەڵە کارو پرۆژەیەکی جوانی پێشکەشمان کردووە ، هەروەك لە بیبلۆگرافیای کارو چالاکی یەکانیدا هاتووە .
گرفتار کاکەیی میوزیکژەن، نووسەر، شێوەکار و کاریکاتێریستی ناسراو : هونەرمەند گرفتار کاکەیی کەسێکی فرە بەهرەی زیاتر لەبوارێکی هونەری و رۆشنبیرییە، نووسەر و میوزیک ژەن و ئاوازدانەر وێنەکێشی شێوەکاری و کاریکاتێریستە. وەلێ لەبواری هونەری کاریکاتێردا توانیویەتی لەسەر ئاستێکی نێودەوڵەتیدا پێگەیەکی باش بۆ خۆی دابین بکات. چ وەکو کردنەوەی پێشانگای تایبەت و چ وەکو دادوەر لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان. گەر گوزەرێکی بەژیاننامە و کاروچالاکییەکانی دا بکەین، گرنگی ئەم هونەرمەندەمان بۆ دەردەکەوێت . گرفتار کاکەیی لەساڵی 1967 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.کارمەندی وەزارەتی ڕۆشنبیرییە. لە ساڵانی 1982و 1983و لە قۆناغی ئامادەییەوە بەشداری تێکرای بزاڤە هونەرییەکانی چالاکی قوتابخانەکانی کردووە، لە لایەن بەڕێبەرایەتی ئامادەییەکەیانەوە هەموو ساڵێک خەڵات کراوە. لە قۆناغی ئامادەییش لە ئامادەیی بازرگانی کەرکووک بەشداری پێشانگایەکی شێوەکاری ئامادییەکەیان دەبێت و لەلایەن بەرێوبەری ئامادەییەکەیانەوە خەڵات دەکرێت. لە ساڵی 1986 بۆ ماوەی سێ مانگ لە کەناڵی کەرکووک وەک وێنەکێشێ بەرنامەی جیهانی مناڵان لە گەڵ مامۆستا رەزا شوان کاری کردووە. بەڵام بەهۆی نەبوونی بە بەعسی بێزار کراوە و ناچار بووە وازبێنێت. لە ساڵی 1992 یەکەمین کاریکاتێری لە ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان بڵاوکردەوە. لە ساڵی 1994 یەکەمین پێشانگەی کاریکاتێری لە هۆڵی میدیای هەولێر پایتەختی هەرێم کردووەتەوە. لەساڵی 1995 پێشانگەیەکی هاوبەش لەگەڵ هونەرمەند بڕوا(ئازا حەسیب قەرداغی) هۆڵی میدیا. هەولێری پایتەخت. لە ساڵی1996 دووەمین پێشانگەی تایبەت. هۆڵی میدیا. هەولێر. لە ساڵ 1998 سێهەمین پێشانگەی تایبەت. هۆڵی میدیا. لەساڵی 1998 چوارەمین پێشانگەی کاریکاریکاتێری(پۆرترێتی کاریکاتێری). هۆڵی میدیا-هەولێر. لە ساڵی1998پێنجەمین پێشانگەی تایبەت. هۆڵی میدیا-هەولێر.لە ساڵی 1998 شەشەمین پێشانگەی تایبەت. هۆڵی میدیا – هەولێر. 1999حەوتەمین پێشانگەی تایبەت. هۆڵی مۆزەخانە -سلێمانی. لە ساڵی 2001 هەشتەمین پێشانگەی تایبەت. هۆڵی مۆزەخانە – سلێمانی. لە ساڵی 2002 نۆیەمین پێشانگەی تایبەتی هۆڵی خانەی کاریکاتۆر. تاران – ئێران. لە ساڵی2004 دەیەمین پێشانگەی تایبەت. لە شاری کەرکووک.لە ساڵی2004 یازدەمەین پێسەنگەی کاریکاتێری. هۆڵی کتێبخانە – خانەقین. لە ساڵی 2005 دوازدەیەمین پێشەنگەی تایبەتی. هۆڵی هونەرمەندانی کوردستان -کەرکووک. لە ساڵی 2006سیازدەمین پێشانگەی تایبەت. هۆڵی سەندیکای هونەرمەندانی.کەرکووک. ساڵی 2007 چواردەمین پێشانگەی تایبەت. هۆڵی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان -کەرکووک. لە ساڵی 2008 پازدەمین پێشانگەی تایبەتی. هۆڵی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان. کەرکووک. لەساڵی 2008 شازدەمین پێشانگەی تایبەتی. هۆڵی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان – کەرکووک. لە ساڵی 2008 هەڤدەمین پێشانگای تایبەت وێنە بۆ مناڵان.هۆڵی هیجری دەدەی کاکەیی. کەرکووک. لە ساڵی 2010 نمایشی کارەکانم لە واشنتن و نیویورک – ئەمریکا. لە ساڵی 2011 هەژدەمین پێشانگەی تایبەتی. هۆڵی میدیا- هەولێر. لە ساڵی 2013 نوزدەمین پێشانگەی تایبەتی. هۆڵی

___

ڕێکەوتنی نێوان ئێران پاکستان (نەوت بەرامبەر برنج )

KDC

دیداری شفا بارزانی لەگەڵ نۆپێل ئەحمەد

nusar1

یەكێتیی ئەورووپا هەموو هاوكارییەكانی بۆ ئەفغانستان رادەگرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW