KDC

بەفرێکی زۆر لە بەشێکی سوید باریوە و کەشناسیش هۆشداری دەدات

لە شەوەوە تا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەفرێکی زۆر لە سێڤلاند و باشووری نۆرلانددی سویددا باریوە و هۆشداری دەدرێت.

کەشناسی سویدی SMHI، ئاگادارکردنەوەی زەردی بەفری لە سێڤلاند و گاستریکلاند بڵاوکردەوە و، زانایەکی کەشناسیش بە ناوی ئانا بێلکین، هۆشداری مەترسی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەدا، بەو پێیەی ئەگەر بەفرەکە لانەبرێت.

لە هەمان کاتدا، SMHI هۆشداری زەردی لە چیاکانی لاپلاند دا و، پێشبینی بارینی بەفری زۆرتر لەگەڵ بای بەهێز دەکات، هەربۆیەشە داوایان لە دانیشتوان کردووە، کە لە چوونە دەرەوە بۆ شوێنە شاخاوییەکانی ئەوێ وریا بن.

___

یۆنان : هەزاران کۆچبەر داوای پەنابەری لە ئەڵمانیا دەکەن

nusar1

ناوەندی ئۆتاوا لە پەرلەمانی کەنەدا یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەنەوە

nusar1

چالاکوانێکی کورد سزا دەدرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW