KDC

بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی ڕێی قاچاخی گرتەبەر ….بێ سەروشوێنە


 
ئەحمەد یاسین 24 ساڵ، دانیشتووی ناحییەی پردێ و خاوەن پێداویستی تایبەت، 11 رۆژە هیچ هەواڵێكی نییە، ئەوەش دوای دوو مانگ مانەوە لە توركیا و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بە شێوەی قاچاخ.
ئەحمەد لە زگماكەوە قاچی چەپی 10 سانتیمەتر لە قاچی راستی كورتترە، دوای ئەوەی لە ئێراق چارەسەری نەبوو، وەك ئەوەی باوكی باسی کردووە، لە پێناو چارەسەردا ویستی بە شێوەی قاچاخ بچێتە ئەوروپا

یاسین رەسوڵ، باوکی ئەحمەد کە پیشەی پاسەوانی شەوانەیە لە یەکێ لە فەرمانگەکانی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە، ئەحمەدی کوڕی لە زگماکەوە قاچێكی كورتتر بوو، نەیانتوانی بە شێوەی فەرمیی بینێرنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر، ناچار رێگای قاچاخی هەڵبژارد.
لە كۆتایی تشرینی یەكەمی 2021، ئەحمەد بەرەو توركیا بەڕێكەوتووە و، لە 22ی كانوونی یەكەم بۆ دواینجار قسەی لەگەڵ دایكی كردووە و گوتویەتی ئەمشەو لە ڕێی دەریاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێدەكەوێت و نزای خێری بۆ بكەن، ئیدی لەو رۆژەوە هیچ هەواڵێكی نییە.

لە 23ی كانونی یەكەم یەختێك كە لانیكەم 100 سەرنشینی تێدابوو، لە توركیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوتووە، بەڵام لە سنووری یۆنان و لە دەریای ئیجەدا خۆی كێشاوە بە شاخی دوورگەیەكدا و بەهۆیەوە نزیكەی 10 كەس خنكان، ئەوەش بە گوێرەی هەواڵەکان.
لە نێو ئەو یەختەدا، سێ كەس لە خێزانێكی شەش كەسی خەڵکی كەركووكدا خنكان، بەڵام هێشتا روون نییە، ئەحمەد یاسین لە نێو ئەو یەختەدا بووە، یا نا.
ئەوە لەكاتێكدایە لە 26ی كانونی یەكەم، بەلەمێك بە 70 كۆچبەرەوە لە توركیاوە گەیشتووەتە ئیتاڵیا، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەك نییە، ئایا ئەحمەد لەو بەلەمەدا بووە، یاخود نا
باوکی ئەحمەد، ئەوەشی خستەڕوو کە بە گوتەی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ ئەحمەددا بوون لە نێو یەختەكەدا، كوڕەكەی نوقمی دەریا بووە و خنكاوە.
“لەم دونیادا هەرچییەكم هەبوو سەرفمكرد، بۆ ئەوەی چارەسەری كوڕەكەمی پێبكەم… ئێستاش کوڕەکەم بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکی نازانم”.

___

ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی لەبارەی پێشهاتەکانی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

nusar1

سووریا پارە لەو سوورییانەی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە دەسێنێت کە خزمەتی سەربازییان نەکردووە

KDC

ئۆکرانیا:ڕزگارکردنی 260 سەربازی لە کارگەی پۆڵای ئازۆڤستالی گەمارۆدراوی شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند

nusar1
KDC

FREE
VIEW