قاچاخچیه‌ك له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی 12 كۆچبه‌ری عێراقی سزادرا
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، قاچاخچییه‌كی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی سزای 3 (سێ) ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی له‌ناو قه‌نه‌فه‌یه‌كدا حه‌شارابو.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كانی ده‌زگای لوتكه، قاچاخچیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی 12 (دوازده) كۆچبه‌ری عێراقی له نێو قه‌نه‌فه و كه‌لوپه‌لی ناوماڵدا ده‌ستگیركرا، پاش ساغبونه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ش به‌سه‌ریدا بڕیاردرا كه سزای 3 (سێ) ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، قاچاخچییه ئێرانییه‌كه به ناوی ئارمان یوسف ڕه‌حمانیه و ته‌مه‌نی 21 ساڵه به‌نیاز بوه له فڕه‌نسا و به‌لجیكاوه كۆچبه‌ره‌كان بۆ بریتانیا بگوازێته‌وه، له كاتی گه‌یشتنیاندا بۆ سنوری بریتانیا ئه‌فسه‌رانی هێزی سه‌رسنوری ئه‌و وڵاته بارهه‌ڵگره‌كانیان پشكینوه و 12 (دوازده) كۆچبه‌ری عێراقی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیان دۆزیوه‌ته‌وه.
كریس فیڵیپ وه‌زیری یاسا و بڕیاردانی كۆچی بریتانیا رایگه‌یاندوه، “وه‌ك په‌نابه‌رێك ئارمان یوسف ڕه‌حمانی بێڕێزی به یاسای بریتانیا كردوه له كاتێكدا بریتانیا ئارامی و پاراستنی به ڕه‌حمانی به‌خشیوه.
ده‌زگای لوتكه باسی له‌وه‌شكردوه، “به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌ك سزایه‌ك بۆ كرداره‌كه‌ی پاش ته‌واو بونی سزاكه‌ی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه