KDC

کۆمپانیای تێسلای ئەمەریکی داهاتی لەئاست پێشبینیەکانی زۆر زیاترە

کۆمپانیایی تێسلای ئەمەریکی بۆ ئوتۆمۆبێلی کارەبایی، ڕێژەی داهاتی پڕ فرۆشتنی لە چاو ئاستی ساڵی 2020، بە ڕێژەی لەسەدا84 گەشەی کردووە و، زیاتر لە 936 هەزار ئوتۆمۆبێلی جۆراوجۆری تا مانگی دوانزە خستووەتە بازاڕەکانی ئەمەریکاوە، کۆمپانیای ناوبراو پێشبینی دەکات، لەسەدا 50 داهاتی پڕ فرۆشتنی گەشە بکات، بەڵام پێشبینیەکان زۆر لەوە تێپەڕیوە.

کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند: کە لە ساڵی 2021، زیاتر لە یەک ملیۆن ئوتۆمۆبێلی لە هەموو جۆرەکان خستووەتە بازاڕەوە، کە ئەمەش لە ئاست ساڵی 2020 سێ بەرانبەر بووە بە ڕێژەی لە سەدا 84 زیادی کردووە.
هەرچەندە پێشبینیەکانی کۆمپانیای ناوبراو بۆ ساڵی 2021 لە ڕێژەی داهاتی پڕ فرۆشتنی لە چاو ئاستی ساڵی 2020 بۆ لەسەدا پەنجا بەرز بکاتەوە، بەڵام لەچاو پێشبینیەکانیدا، داهاتی زۆر زیاتر بووە.

جێی باسە کۆمپانیایی تێسلا بڕیاری گواستنەوەی بارەگای سەرەکی لە پالۆ ئالتۆی کالیفۆرنیا بۆ ئۆستنی تەکساس جێبەجێکرد، هەرچەندە نرخی ئوتۆمۆبێلێکی کارەبایی تێسلا، لە چاو مارکەکانی دیکە زۆر بەرزترە و، لە ئەمەریکا نرخی یەک ئوتۆمۆبێل لە 90 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بۆ 130 هەزار دۆلاری ئەمەریکی دەڕوات.

سۆران حەسەن

___

تابلۆکانی هونەرمەندێکی کورد لە شارێکی ئەمەریکا نمایش دەکرێن

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەرویجیان کرد

nusar1

پێش ئەوەی کارێکی توندڕەوی ئەنجام بدات، سوید گەنجێک دەستگیر دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW