له به‌ریتانیا زیاتر ئه‌و كه‌سانه تووشی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن ده‌بن، كه ته‌مه‌نیان زیاترە لە 50 ساڵ.
لێپرسراوانی ته‌ندرووستی به‌ریتانیا، به گوێرەی به‌دواداچوونێكیان، رایانگەیاند، كه 90%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له وڵاته‌كه‌یان له ته‌مه‌نی 50 ساڵی و زیاتردان، سه‌ره‌ڕای دوو ژه‌مه پێكوته‌كه‌ی دژ به كۆرۆنا، ژه‌مێكی تریشیان بۆ چالاككردن پێدراوه.
ده‌شڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێكوته‌ی زیاده‌شیان پێدراوه، زۆرترین تووشبوو به ئۆمیكرۆن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ته‌مه‌نیان له 50 ساڵی و زیاتره.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه هێشتا دۆخه‌كه ئه‌وه‌نده سه‌خت نه‌بووه، تا رێككاره‌كان له به‌ریتانیا توندتر بكرێن، به‌وپێیه‌ی ئه‌وانه‌ی تووش ده‌بن، پێكوته‌یان وه‌رگرتووه و نیشانه‌كانیان سووكه