KDC

عومەر ڕەسوڵ(لەهەگبەی ئۆتیزم) دا چی ئەدوێ ؟

پێشەکی خۆی وتەنی دەست پێبکەم لە دواهەمین بەرهەمی لەتێگەشتنی ئۆتیزم نوسیویەتی
( لەکاتێکا بمانەوێ سەرقاڵی فێربوون
بین لەهەربوارێکا ئەوە پێش هەموو
شتێک پێویستە بە تەواوی خۆمان لەو بووارەدا ڕۆشنێربکەین ، هەوڵ
بۆ زانیارییەکانی ئامادەبین ،ئەوەش بۆ بواری ئۆتیزم زۆر پێویستە . )
لە ڕاستتیا من و کاک عومەر زیاتر لە ٦٠ ساڵە هاوڕێیەکی ڕۆحین و
پێکەوە لەگەڕەکی گۆیژە لە سلێمانی
لەدایک بووین ، لێرە پێم خۆشە هەندێ شتی ڕاست و دروست لەسەر ئەو هاوڕێیەم بڵێم وەک بەڵگەو ڕاستییەکانی ژیان نەک وەک وەسۆزێکی هاوڕێتی و بەس.
عومەر ڕەسوڵ هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە سەرگەرمی وێنەکێشان بوو وەک هونەرمەندێکی شێوەکاری من لێرە ئەمەوێ باس لەوەبکەم کە ئەم هونەرمەندە چەن پیشانگای هونەری شێوەکاری کردۆتەوە لەگەڵ هاوڕێکانی سەردەمی خۆی، یان خۆی بەتەنها .
بەڵکو ئەوەی من مەبەستمە کە بلێم کاک عومەر تەنها قەڵەم و فڵچەو بویاخ و کاغەزو خامی لە شێوەکارییا بەکار نەهێناوە ،ئەو لە قوڵای ئەو کارە هونەرییە زیاتر بە ڕۆخی بیرکردنەوە لە ڕێگای هونەری شێوەکاری ئەگاتە چی و ئەیەوێ چی لە زەهنییا بگەیەنێ یان کاری بۆ بکا . عومەر هەر لەو ڕێگایەوە گەیشتە ئەوەی لە ئاوێنەی وێنە کێشانەوە تەنها مانا ناگەیەنێ ،بەڵکو ئەتوانی تێژینەوە و سەرنج و پێشنیار بگەیەنی هەرئەوەش بو لەسەرەتای ساڵەکانی هەشتاکانەوە سەرکەوتووانە لێکۆڵینەوەیەکی بە ئەنجامدالەسەر چۆنیەتی بیرکردنەو مناڵ لە جیهانی خۆیاو وێنەکانی خۆی چۆن ئەبینێ لە وێنەکێشانە، تا ئەوکاتە نامیلکەیەکیش نەبو کە باس لە ڕادەی تێگەشتنی مناڵ بکات لە بواری وێنەکێشانا .
ئالێرەوە عومەر ڕەسوڵ زیاتر خۆی بردە دونیای مناڵانەوە بە تایبەت ئەو مناڵانەی سیندروم داون(Down Syndroom) بەپێێ ڕادەی جۆراوجۆریان ، یان منداڵانی کەڕوڵاڵ و کەم ئەندامانی جۆراو جۆر کەلەگەڵ ڕۆحیانا تێکەڵ بوو بوو دەیویست هەمیشە لە ڕێگای هونەری وێنە کێشان شیرینی و خۆشەویستی و بڕوا بەخۆهێنان و توانا بە مناڵەکان ببەخشێ ، ئەم خزمەتە مرۆڤایەتییە لەناخی کاک عومەر ڕۆژ بەڕۆژ گەرمتر عومەری ئەها ژان بۆ بیرکردنەوەو داهێنانی پرۆژەی بەسود بۆ مناڵانی کەم دەرامەت و جیاواز لە بیرکردنەوەی عەقڵ و بوارە سایکۆلۆجییەکانی منداڵ و هەتا تەمەنی گەورەش بەجیاوازی هەموو تەمەنەکان دامەزراندنی کۆمڵەی ڕۆژ بۆ کەم ئەندامان لەشاری سلێمانییەوە خۆی بۆ خۆی شایەتحاڵی سەردەمەو بە ئێستاشەوە کە ئەو کۆمەڵەیە لە خزمەتکردنی کەم ئەندامانی شارو دەوروپشتی شارە . کەزۆر بەداخەوە پێویستە ڕاگەیاندکارەکان زۆر بەتەنگ ئەم جۆرە کەسان و هونەرمەندانەوە بچن و دوای کاری کاری جوانتریان لێبکەن و هاندەربن بۆ کارەکانییان دووبارە بە داخەوە زیاتر کەمتەرخەمن وەک لێیان نزیک بنەوە.
بێمەوە سەرباسەکە دوای چەنساڵێک دابڕان لە کاک عومەر لەساڵی ١٩٨٦
من ڕوم لە هەندەران کرد ڵێرەو لەوێ هەواڵی یەکمان ئەزانی تا دواجار لە ساڵ٩٩٣ ١ لە وڵاتی هۆڵندا بەیەک شادبووینەوە ،.
عومەر ڕەسوڵ له هەندەران زیاتر گەرمتر جوانتر خۆی گورجکردەوە بۆ ئەو بوارەی هونەری شێوەکاری و دوبارە لەو ڕێگایەوە چۆن درێژە بە خزمەتی ئەو منداڵانە بکات کە عومەر هەمیشە بیری لێ ئەکاتەوە تا ، توانی خۆی بگەیەنێتە ئەو جێگایانەی کە زیاتر کەسانی کەم ئەندام نەخۆش دەرونییان هەیە ئەم بتوانێ ڵە ڕێگای هونەری وێنەکێشانەوە کاری گەری هەبێت وە بەشان هوونەرەیەوە هەوڵی دا بتوانی لە ڕێگای پەیمانگاو زانکۆ تایبەتییەکانەوە بخوێنێت بۆ ئەوەی بتونێ چۆن زیاتر خۆی ڕۆشنبیر بکات و لە ڕێگای ڕۆشەن کردنەوی بیرو فەلسەفەی خۆیەوە بگاتە ئەوەی بە تەواوی لە ئێمەی بگەیەنێت کە دەتوانیین لە ڕێگای هونەری وێنەکێشانەوە دەرونی نالباری هێوربکەینەوەو کەریگەری لەسەر گۆڕانی کەسەکان هەبێت بە تایبەت منداڵ .
کاک عومەر دوای هەوڵێکی پێوچان
بەچەندساڵ لەبواری ئۆتیزم هەوڵی دا کە دبلۆما لەبۆاری کارکردن تێگەشتن لە ئۆتیزم وەربگرێت و لەلایەن حکومەتی هۆڵندییەوە بە ڕەسمی ڕێگای پێدراوە کە لە بواری ڕۆشنبیری ئۆتیزم چارەسەری لە ڕێگای وێنە کێشانەوە کاریبۆ بکات بۆ ئەم مەبەستەش چەندین کۆڕو وێبیناری
لەزۆربەی شارەکانی هۆڵندا بە هەردو زمانی هۆڵندی و کوردی ە ئەنجام گەیاندووە ، من بەشبەحاڵی خۆم لە زۆربەی کۆڕو وێبینارەکانیا ئامادەبووم. وە بەشێوەی ڕاستەو خۆ ، خۆی کار دەکات لەگەڵ ئۆتیزمەوانییەکان بەپێی تەمەنییان تا ئێستا توانیویەتی چەندەها لەتووش بوانی ئۆتیزم چاک بکات یان حاڵەتەکەی بەرەو باشتر بڕوات ، ئێستا نەک هەر لەلای کۆمەڵگای کوردەواری بەڵکو لای هۆڵندییەکانیش جێگای سەر سوڕمانە کە یەکێک ڵە دەرمانی ئۆتییزم وێنەکێشانە ، ئەوەش لەسەر دەستی هونەرمەند عومەر ڕەسوڵ پەرەی سەندووە کە لەڕاستییا پێویستە هەموومان ڕێز لەم ماندو بوون ڕونکردنانەوەی کاک عومەر بگرین و رۆر بەرز بینرخێنین، ڵێردا ئەمەوێ ئەوە بڵێم کاک عومەر نەیویستووە ئەو ڕۆشیبیرییەی لەبواری ئۆتیزم هەیەتی کاری پێ ئەکات تەنها لەلای خۆی قەتیسماو بێت ،بەڵکو هەمیشە هەوڵی داوە کە تێگەیشتنی ئۆتیزم بگەیەنێتە لای هەموکەس چارەسەرو کاریگەری لەڕێگای وێنەکێشانەوە ،بۆیەدوای هەوڵێکی زۆر توانی کتێبێک لەو بواڕەوە چاپبکات کەبگاتە دەست خەڵکی خۆی . هیوادارم زۆر بەگەرمییەوە دام و دزگاکانی حکومەت و ئەهلییەکان و هونەرمەند ونوسەرەکانمان بە پیر ئەم بوارەوە بچن و خوێنەری بۆ هان بدەن کەلەم بوارەوە خۆیان ڕۆشنبیربکەن چونەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیاد بون ئەکات .
سڵاو خۆشەویستیم بۆ هەموو ئێوەی ئەزیز هیوای تەمەندرێژی و تەندروستی باش بۆ ماموستا عومەر ڕەسوڵ ئەخوازم .
لەتیف عومەر

___

باتەبابین لە پێناو خاک و نەوەی داھاتوومان

KDC

چۆن لە نزیکەوە لە گەنجان تێبگەین

nusar1

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی: پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی – پاسۆک-

nusar1
KDC

FREE
VIEW