KDC

هۆشداری کەمی گازو پچرانی کارەبالە ئەوروپا دەردرێت

ئاژانسی بلۆمبێرگ هۆشداری لە دروستبوونی قەیرانی گاز لە ئەوروپا دەدات، ئەوەش بە هۆی کەمی یەدەگی گاز لە خەزێنەکان، لەم کاتەدا بە هۆی بەستەڵەک و کەش هەواوە لەوانەیە ئەوروپا وەک ساڵی پێشوو تووشی پچڕانی کارەبا ببنەوە.

ڕاپۆرتی ئاژانسی بلۆمبێرگ پشتی بە چەند داتایەکی دەسکەوتنی سەرچاوەی وزە نوێکان و ئاستی وزەی نێوخۆی، کە بەرهەمهێنانیان کەمدەبێتەوە بەستووە، هەروەها ساردترین دوو مانگی زستان هەیە لەوانەیە ببێتە هۆی قەیران.

هەر لەمبارەوە ماسیۆ دی ئاودارد، سەرۆکی دەزگای راوێژکاری وود ماکێنزیWood Mackenzie گوتی، کە تاکە رێگا بۆ ئەوروپا بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو بارودۆخەی ئێستا هەیە، زیادکردنی پێداویستی گازی سرووشتییە لە ڕوسیا بەو ڕێگایەی ئێستا، یا پرۆژەی ڕێگاکانی باکووری دوو (السیل الشمال 2)
جێی باسە ئەوروپا ساڵانی پێشوو دابەزینی بەرهەمی وزەی کارەبای بە هۆی کێشە لە بەرهەمهێنان لە وزەی با و تیشکی خۆری بە خۆیەوە بینی، هەروەها بە هۆی بوونی پەتای کۆرۆنا، قەیرانی گرانی گاز لە ئەوروپا نرخی لە 800دۆلار بۆ 1100دۆلار بۆ هەر مەترسێجایەک بەرزبۆتەوە.

سۆران حەسەن

___

چەند کۆمەڵەو ڕێکخراوێکی کوردی فینلاند لە شاری تۆرکۆ ئاگری نەورۆز دەکەنەوە

nusar1

پرۆفایلی ڕیڤاڵدۆ

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیونی ڕەوەندی کوردستانی بو کۆچیدوایی شاعیر و سیاسەتمەدار پۆڵا نانەوازادەگان.

nusar1
KDC

FREE
VIEW