KDC

شاری بەسرە لە ئێراق و چوار شاری دیکەی جیهان لە ژێر هەڕەشەی نقوم بووندان

بە گوێرەی راپۆرتی مەترسییەكانی جیهان، كە لە لایەن كۆڕبەندی ئابووری جیهانیی ساڵی 2022 دەرچووە، پێش كۆتایی ئەم سەدەیە، پێنج شاری گەورە بە هۆی كاریگەرییەكانی گۆڕانی دراماتیكی كەشوئاو و هەوا و دیاردەی قەتیسبوونی گەرمیی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای جیهانیی و ئینجا توانەوەی سەهۆڵەكان و بەرزبوونەوەی ئاستی زەریا و دەریاكان نقوبمی ژێر ئاو دەبن،

ئەو شارانەش بریتین لە: بانكۆكی پایتەختی تایلەند، لێكۆڵینەوەكان ئاشكرایانكرد، كە بانكۆك لە ساڵێكدا بە ڕێژەی 2 سانتیمەتر نقوومی ژێر ئاوی دەریا دەبێ، ئەمە جگە لەوەی خودی ئەو ناوچەیە هەموو ساڵێك دووچاری بارانبارینی بە لێزمە و سەرهەڵدانی لافاوی گەورەش دەبێتەوە، پێشبینی دەكرێ تا سنووری ساڵی 2050، نزیكەی 30% ئەو شارە ژێر ئاو بكەوێت.

نیوئۆڕلیانزی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بە گوێرەی هەڵكەوتە جوگرافییەكەی، نیوەی خاك و رووبەری شاری نیوئۆڕلیانز، كە گەورەترین شارەكانی ویلایەتی لویزیانایە، نزمترە لە ئاستی رووی دەریاوە، وە لە ساڵی 2005 كەوتە ژێر شاڵاوی باهۆزی كاولكاری كاترینا و، بووە هۆی گیان لە دەستدانی نزیكەی 2000 كەس.

ڤینیسیا لە ئیتاڵیا، هەر لە بنەڕەتەوە، شاری ڤینیسیا لەسەر 120 دوورگەی ئاست نزمدا بونیاتنراوە، بەڵام لە ئێستاوە، بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا، ئاستی بەرزبوونەوەی ئاو بەشێك لە ناوچەكانی نقووم دەكات و، لە رواڵەتەوە ئەمە بۆ گەشتیاران شتێكی ئاساییە، بەڵام بۆ دانیشتوانەكەی وانییە، لە داهاتووشدا بارودۆخەكەی مەترسیدارتر دەبێ.

بەسرەی باشووری ئێراق، لە نێو ئەو شارە، كە نزمترین ئاستی هەیە لەگەڵ رووی دەریا بە بەراورد لەگەڵ شارەكانی دیكەی ئێراق، تۆڕێك لە كەناڵی ئاوی پاك و سازگار هەبوون، ئێستا پڕبوونە لە زبڵ و خاشاك و گیراون، ئیدی لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریا و دەریاكان، كە بێگومان كەنداوەكانیش لەگەڵیان و لە كاتی روودانی هەر لافاوێكیش، ئەوا بەشێكی زۆری ئەم شارە دووچاری كارەساتی نقوومبوون دەبێتەوە.

كەلكاتای هیندستان، لە بنەڕەتەوە ساڵانە ئەو شارە دووچاری كێشە و گرفتی زۆر گەورە دەبێتەوە، لە روودانی لافاو بە هۆی بارانە وەرزییە زۆر بە خوڕەكانی، بەڵام كێشەی گەورەی کەلكاتا، بریتییە لە تۆڕی ئاوەڕۆ و زێرابەكانی كە لە هیندستاندا بە كۆنترینیان دەژمێردرێت، هەر بۆیە پێشبینی دەكرێت لە سنووری ساڵی 2100، ئاستی ئاوی دەریا وا بەرز ببێتەوە، تا ئەو رادەیەی تەواوی شاری كەلكاتا نقووم بێت

___

کاندیدێکی مردوو لە هەڵبژرادنی ئەمجارەدا دەردەچێت

KDC

ژنەکوردێک وەک جێگری سکرتێری ژنانی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ هەڵبژێردرا

nusar1

شوێنی پاشماوەی چەکدارانی داعش دیاری دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW