KDC

تەکنەلۆجیایەکی نوێ بۆ گواستنەوە و بەتاڵکردنی بار بێ دەستێوەردانی مرۆڤ

..

بە گوێرەی پێگەی “New Atlas”، کۆمپانیای “کاواساکی”ی ژاپۆنی دەستیکردووە بە بەکارهێنانی سیستەمێکی خۆکاری ناوازە بۆ هەڵگرتنی بار و کەلوپەل لە رێگەی هێلکۆپتەرە درۆنەکەی و بەتاڵکردنی بێ دەستێوەردانی مرۆڤ و بێئەوەی هیچ زیانێک بە مرۆڤ بگەیەنێت لە کاتی نزیکبوونەوەی لە پەروانەکانی.

پسپۆڕان هێلکۆپتەرە نوێیەکە لە جۆری K-Racer X1 وەسفی دەکەن بە “درۆنی دڕندە”. دەتوانێت بەشێوەیەکی ستوونی بەرز ببێتەوە، بزوێنەرەکەی لە جۆری “H2R”ە کە هێزێکی سەرنجڕاکێشی هەیە و دەگاتە هێزی 300 ئەسپ کە بەسە بۆ هەڵگرتنی 100 کیلۆگرام، هێلکۆپتەرە درۆنەکە بە بەنزین کار دەکات، بە بەراورد لەگەڵ هاوتا کارەباییەکانی پێشبینی دەکرێت توانایەکی ئەفسووناوی هەبێت.

ئەم سیستەمە نوێیە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک دێت کە کۆمپانیاکە دەیەوێت لە رێگەیەوە هێلکۆپتەرەکە لەگەڵ تیمی زەمینی رۆبۆتەکە لەگەڵ سیستەمی رۆبۆتی دیکە لە کارگە و ناوەندکانی رادەستکردن یەک بگرنەوە بۆئەوەی لە کۆتاییدا پرۆسەکە بەتەواوەتی خۆکار بێت بێ دەستێوەردانی مرۆڤ.

___

نەوت دابەزی

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە بارەی شێوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید19 کۆدەبێتەوە

KDC

ڤاکسینی فایزەر دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ منداڵ لە 5 بۆ 11 ساڵ بەکاردێت

KDC
KDC

FREE
VIEW