KDC

ئیسپانیا دیاردەیەکی سەیر لە ئۆمیکرۆن ئاشکرادەکات


بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی شێوە گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا، ناسراو بە ئۆمیکرۆن، گەیشتۆتە ئاستی باوەڕپێنەکراو و لە ئیسپانیا دیاردەیەکی سەیر ڕوویداوە، کە تووشبووان بەم ڤایرۆسە، لە مایەکی کەم دووبارە تووشدەبنەوە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لە ئیسپانیا دیاردەی دووبارە تووشبوونەوە بە پەتای ئۆمیکرۆن، واتا ئەوانەی بە گوێرەی پشکنینی پزیشکی تووشبوون و، بە ڕاستی نیشانەکانیان هەبووە، لە ماوەیەکی کورتدا دووبارە تووشبوونەتەوە.

هەروەها ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، کە لە کۆتایی مانگی دوانزە بۆ سەرەتای مانگی یەک، نزیکەی 20 هەزار حاڵەتی دووبارە تووشبوونەوە تۆمارکراوە، ئەم ژمارەیەش لە ماوەیەکی کەم زۆر زۆرترە لەو کاتەی پەتای کۆرۆنا، کە ساڵی 2020 بۆ مانگی دوانزەی ساڵی 2021، تەنیا 17 هەزار دیاردەی دووبارە تووشبونەوە بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 تۆماررکراوە.

توێژەرەوەکان هۆکاری زیادبوونی دووبارە تووشبوونەوەیان گەڕاندەوە بۆ بڵاوبوونەوەی خێرای ئۆمیکرۆن.

ئەلفرێدۆ کۆرێلی، زانای بەرگری لە زانکۆی ڤالادۆلید، دەڵێ پێش ئەم شێوە نوێیە، دووبارە هەوکردن لە ئاستی جیهانیدا دەگمەن بوو، ئۆمیکرۆن ئەو بیرۆکەیەی گۆڕی.
ڕاپۆرتێکی توێژەران لە زانکۆی ئیمپریال کۆلێجی لەندەن، کە لە نێوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمدا مەزەندەیان کردبوو، مەترسی تووشبوونی دووبارە بە هۆی ئۆمیکرۆنەوە بووە، 5.4 جار زیاترە لە گۆڕینی دەلتا.

سۆران حەسەن

___

ئازاری ژیان!!

KDC

بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی زەبێست

KDC

لە ڕێگەی ئەم خواردنانەوە ئاسنى جەستەى منداڵەکەت زیاتر بکە

KDC
KDC

FREE
VIEW