شه‌وی 21/12/2021 یه‌ختێك به زیاتر له 70 كۆچبه‌ره‌وه له ده‌ریای ئیجەی نزیك دوورگه‌ی فۆلێگاندرۆس ژێر ئاو كه‌وت، له‌و ڕووداوه‌دا ته‌نیا 13 كۆچبه‌ر ڕزگار كران، كه 7 كه‌سیان كورد بوون، زیاتر له 50 كۆچبه‌ر له‌و ڕووداوه گیانیان له ده‌ستدا، به‌ڵام تا ئێستا ته‌رمی 3 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه.
دوای زیاتر له 10 ڕۆژ له‌و ڕووداوه، ژماره‌یه‌ك ته‌رم له دوورگه‌كانی دهووروبهردا دۆزرانه‌وه، به‌ڵام هێشتا پزیشكی دادی یۆنان ئه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه، ئایا ئه‌و ته‌رمانه سه‌ر به‌و ڕووداوه‌ن، یا نا.
ڕۆژی 04/12/2022 ته‌رمی ئافره‌تێك له دوورگه‌ی فۆلێگاندرۆس دۆزرایه‌وه، به گوێرەی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان، ئه‌و ئافره‌ته قژی قاوه‌یی كاڵ بووە، دوو پانتۆڵی له‌به‌ربوو كه یه‌كێكیان شین و ئه‌وی دیكه ڕه‌شە، كاله‌ی وه‌رزشی له پێدایە، كه كاله‌ی قاچێكی ڕه‌ش بوو ئه‌وی دیكه سپی بووە.
ڕۆژی 06/01/2022 له دوورگه‌ی ناكسۆس، له یه‌ك ڕۆژدا ته‌رمی 3 كۆچبه‌ر دۆزرانه‌وه:
ته‌رمی ئافره‌تێك كه ته‌مه‌نی نێوان 30 بۆ 35 ساڵ ده‌بێت و باڵای 1.60م ده‌بێت
ته‌رمی منداڵێكی كچ, كه ته‌مه‌نی 10 بۆ 13 ساڵ ده‌بێت و باڵای 1.50 م ده‌بێت
ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 بۆ 25 ساڵ ده‌بێت و باڵای 1.65م ده‌بێت
له هه‌مان ڕۆژدا و له دوورگه‌ی پارۆس، ته‌رمی منداڵێكی كچی ته‌مه‌ن 12 ساڵان دۆزرایه‌وه و، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئه‌سینا كرا.
ڕۆژی 08/01/2022 ته‌رمی منداڵێكی دیكه له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی ناكسۆس دۆزرایەوە، وە چه‌ند مه‌ترێك دووری منداڵه‌كه، جانتایه‌كی بچوكیش دۆزرایه‌وه، كه گوایا خواردنی تێدا بووه بۆ منداڵه‌كه.
ئێواره‌ی ڕۆژی 10/01/2022 ته‌رمی پیاوێك له دوورگه‌ی سیفنۆس دۆزرایه‌وه، كه گومان ده‌كرێت سه‌ر به‌و یه‌خته بێت، كه له شه‌وی 21/12/2021دا ژێر ئاو كه‌وت و، تا ئێستا زیاتر له 50 كۆچبه‌ر كه زۆرینه‌یان كوردن، نادیارن