KDC

ڕووسیا ئەمەریکا دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ نیازی داگیرکاری ئۆکرانیای نییە

لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا لە شاری جنێف، کە لەسەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەروەوە بووە، ڕووسەکان ئەمەریکییەکانیان دڵنیاکردووەتەوە، کە هیچ پلانێکیان بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا نییە.

وێندی شێرمان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، گفتوگۆکانی بە شێوەی ڕاستەخۆ و ڕاشکاوانە بووە، کە ئامانجی تێگەیشتنی باشتری نیگەرانییە ئەمنییەکانی هەر دوو لایەنە.

شیرمان دەڵێ، کە شاندی ڕووسیاش پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیایان ڕەتکردووەتەوە و، ڕوونی کردەوە کە هێزەکان ڕاهێنان و مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئاساییە کە لە کاتی مانۆڕی سەربازی یەکتر ئاگادار بکەنەوە، لەوێوە دەتوانن بیسەلمێنین، کە ئەوان هیچ نیازێکیان نییە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و، گەڕانەوەی هێزەکان بۆ شوێنی خۆیان.

هەروەها سێرگی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، کە ڕووسەکان ئەمەریکییەکانیان دڵنیاکردۆتەوە، کە هەموو ڕێوشوێنەکانی ڕاهێنانە سەربازییەکان لە نێو خاکی ڕووسیادا بووە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ترس لە هەر سیناریۆیەک بۆ ئاڵۆزبوونی گرژییەکان.

جێی باسە ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی لوتکەیە نێوان ئەمەریکا و رووسیا لە وڵاتی سویسرا، وەک وڵاتێکی بێلایەن ئەنجام دەدرێت، کە یەکەم کۆبوونەوەی لووتکە لە نێوان جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و، ڤلادمیرپۆتین سەرۆکی رووسیا لە بارەگای کۆنسوڵی ئەمەریکا لە جنێف و، لە مانگی شەشی ساڵی پار بەڕێوەچوو.

سۆران حەسەن

___

سیمینارێک لەسەر خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ساز دەکرێت

nusar1

ئوتۆمبێلێک منداڵێ دەکوژێت

KDC

گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی

KDC
KDC

FREE
VIEW