KDC

رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور بە هۆی رێگەنەدانیان بۆ گەیشتن بە کۆچبەران پۆڵەندایان جێهێشت

بەهۆی نکۆڵیکردن لە گەیشتنیان بە کۆچبەران، ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، سنووری پۆڵەندی – بیلاڕووسی بەجێهێشت.

دوای چەند هەوڵێک بۆ ڕزگارکردنی کۆچبەران لە دارستانە سنوورییەکانی نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووس، تیمی رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، بڕیاریان دا ناوچەکە جێبهێڵن، ئەمەش دوای ئەوە هات، کە پۆڵەندا ڕێگەی پێنەدان بگەن بە ناوچە سنوورییەکان، لە کاتێکدا لەوێ خەڵک لە پلەی ژێر سفردا دەژین و پێویستییەکی زۆریان بە یارمەتی پزیشکی و مرۆیی هەیە.

ڕێکخراوی ناحکومیMSF ، ڕایگەیاند، ئەو ناوچە سنوورییەی نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووس جێدەهێڵێت، دوای ئەوەی پۆڵەندا ڕێکخراوە پەنابەری و ئاوارەکانی لە کارکردن قەدەغە کرد.

ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە، کە سێ مانگ پێش ئێستا، تیمێکی دەستێوەردانی فریاکەوتنی ناردووە بۆ یارمەتیدانی کۆچبەران و پەنابەران، کە لە سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا تێپەڕ دەبن.

هەرچۆنێک بێت، رێکخراوەکە بڕیاری دا تیمەکەی بکشێنێتەوە، دوای ئەوەی بە بەردەوامی ڕێگەی دەستگەیشتنیان لە لایەن دەستەڵاتدارانی پۆڵەندا بۆ ناوچەی دارستانی سنوورەکە لێگیراوە، کە کۆمەڵێک خەڵک لە پلەی ژێر سفردا دەژین و پێویستیان بە یارمەتی پزیشکی و مرۆیی هەیە.

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پۆڵەندا و لیتوانیا، فراوک ئۆسیگ، مێدیسینس سانس فرانتێیس رایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمەوە، رێکخراوی پزیشکی بێ سنوور، چەندین جار داوای چوونەژوورەوەی ناوچە سنوورەکانی لە پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا کردووە، بەڵام رەتکراونەتەوە.

___

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەند ئەوەی بیلاڕووس دەیکات تیرۆریزمی دەوڵەتییە

KDC

ئەمریکا:ناوەندی ڤێرجینیا خولێکی گرنگ بۆ کوردانی ناوچەکە دەکاتەوە

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW