KDC

باران

بارانە باران
دەسپێکی لە ئامێز گرتنی
یەک بە یەکی دڵۆپەکانە
ئای خودایە چەندە جوانە هەورەکان

بارانە باران
تەمی خەمی ئێواران
لەگەڵ ئاهو ناڵەی
بێکەسی غەریبان
وا شاری تەنیوە
کەس دڵنەوایە نابینێ بۆ دەرمان

بارانە بارانە
زوقمی چوارچێوەی گوڵەکان
وا تیشکی خۆر هەڵهات
ئای خودایە چەند کورتە پێکەوە بوونمان

بارانە باران
زستان بەگژ چەما و
بەفر لە چیا جێ پێ دادەکوتێ
ئای لە تەمەن بۆ کوێمان دەبا

سەروەت تۆفیق

___

شێوەکاری کورد سەلاح حەمە ئەمین ئەزموونی ئابسراك لە نێو کاری فۆتۆگرافی دا

KDC

خەباتی ژێر زەمینی لە سەنتەرە ڕۆشنبیری یەکەی کارێز لەکەرکووك

KDC

پەرتوکێک لە پێناو ناساندنی شارەکانی کوردستان بەیەکتر بڵاودەکرێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW