KDC

کلاسیکۆ

ئەمشەو کاتژمێر ١٠ لەیاریگای فهد
نێودەوڵەتی لەوڵاتی سعوودییە دەبێتە شانۆی دووهەمین یاریی ئێلـ کلاسیکۆ لەم وەرزەدا.
پێش ئەم یارییە یانەی شاهانە بەبارودۆخێکی هەمواردا تێپەڕ دەبێت بەوەی سەرووی ریزبەندی لالیگای گرتووە و لەجامی شای ئیسپانیا سەرکەوتووه بۆ قۆناغی 16 دژی ئێلچێ یاریی دەکات، لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش لەقۆناغی 16 رووبەرووی پاریس بۆتەوە، بەڵام دۆخی بارسێلۆنا پێچەوانەی رکابەرە مێژووییەکەیەتی لەلالیگا پلەی شەشەمی گرتووە، لەقۆناغی شانزەی جامی شا بەر ئاتلەتیک بلباو کەوتووە، لەقۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی کردووە، چاوەڕێی یاریی ناپۆلی دەکات لەقۆناغی 32ـی یۆرۆپا لیگ.

ریال مەدرید و بارسێلۆنا 247 یاریی فەرمیان ئەنجامداوە قەڵای سپی 99 بردنەوە و بلوگرانا 96 بردنەوەیان تۆمارکردووە 52 یارییش بەیەکسانبوون کۆتایی هاتووە، مێرەنگێ 412 گۆڵی لەیانە کەتەلۆنیەکە کردووە و 402 جاریش تۆڕەکەی هەژێندراوە.
یاریی ئەمجارەی ئێل کلاسیکۆی جیهان لەمیانەی پاڵەوانیەتی جامی سوپەری ئیسپانی دەبێت، ئەم پاڵەوانەتیە لەساڵی 1982 تاوەکو 2018 لەنێوان پاڵەوانی لالیگا و جامی شا بەڕێوەچووە، 2 یاریی لەنێوانیان کراوە، وەلێ لەساڵی 2019 ـەوە سیستەمی پاڵەوانەتیەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە ژمارەی رکابەرەکان بۆ 4 یانە زیادکران، بەشێوەیەک یەکەم و دووەمی لالیگا و جامی شا بەرامبەر یەک یاریی دەکەن 2 یانە دەگەنە فایناڵ و لەسەر نازناوەکە رکابەری دەکەن.

لەجامی سوپەر 14 یاریی ئێلـ کلاسکیۆ بەڕێوەچووە یانە سپی پۆشەکە 8 بردنەوەی هەیە، بارسێلۆنا 4 بردنەوە و لە 2 یارییش یەکسان بوونە.

ئەمە یەکەمین تاقیکردنەوەی چاڤی هێرناندێز دەبێت لەئێلـ کلاسیکۆ، بەڵام لەبەدەبەختی خۆی لەدۆخێکدا ئەم تاقیکردنەوە دەکات کە رکابەرەکەی لەو پەڕی باشیدایە، تیپەکەی خۆشی قوڵی کێشە و گرفتی زۆر بۆتەوە، ئاخۆ لەم یارییە چارەنووسازەدا چاڤی کودەتا بەسەر دۆخی ناهەمواری بارسێلۆنا دەکات برینە قۆڵەکانی بە ریال مەدرید ساڕێژ دەکات، یان ڤینیسیۆس و بێنزیما قسەیەکی دیکەیان دەبێت خوێ دەکەنە سەر برینەکانی بلوگرانا

___

سودی ڕۆیشتن بە پێ

KDC

خولی یانە پاڵەوانەکان

KDC

نەرویج تا ساڵی 2025 سەرجەم ئوتۆمبێلەکانی دەبنە کارەبایی

KDC
KDC

FREE
VIEW