KDC

کۆبوونەوەی ڕووسیا و ناتۆ لە بارەی گرژیەکانی ئۆکرانیا بێ ئەنجام بوو

لە میانەی کۆبونەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ شاندی ڕووسیا لە بارەگایی سەرەکی ناتۆ لە برۆکسل تووشی ئاستەنگ بوون و بەبێ ئەنجام کۆتایی هات
هەرچەندە هەوڵێکی هەبوو ،کە ئۆکرانیا لە ململانێکان بەدوور بێت و هەروەها سکرتێری گشتی ناتۆ داوای ڕووسیای بۆ سستەمی نوێی ئەمنی لە ئەوروپا رەتکردەوە
ئەمەوئاژانسی هەواڵی دی دەبلیوو ئەڵمانی بڵاویکردەوە ، جێنس ستۆلتەنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ڕۆژی چوارشەممە (12ی کانوونی دووەمی 2022) لە بارەگای ناتۆ لە کۆتایی کۆبوونەوەکە ،لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەلێکساندەر گرۆشکۆ ڕایگەیاند :جیاوازی گەورە هەیە لە نێوان هاوپەیمان و ڕووسیا لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا ،هەروەها ستۆلتەن بێرگ ئەوەشی خستەڕوو کە ئەستەمە 30 ئەندامی ناتۆ ڕازی بن بە داواکارییە بنەڕەتییەکانی مۆسکۆ بۆ سیستەمێکی ئەمنی نوێ لە ئەوروپا و بە تایبەتی جەختیشی کردەوە کە ڕووسیا مافی ئەوەی نییە ڕێگری لە ئەگەری هاتنی ئۆکرانیا بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ بکات
لە بارەی ئۆکرانیاوە سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند :ئۆکرانیا وڵاتێکی سەربەخۆیە مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات ،هیچ کاتێک ئۆکرانیا مەترسی بۆ ڕووسیا نابێت ،ئەوە ڕوسیایە کە نزیکەی 100 هەزار سەربازی بە هەموو جۆرە چەکێک لە نزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە و هەڕەشە دەکات
لایەنی روسیا لە دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند : وتووێژی ئەمنی لەگەڵ ناتۆ زۆر قوڵ و ڕاشکاوانەبووە، بەڵام هێشتا جیاوازییەکی زۆری بنەڕەتی لە نێوان هەردوولادا هەیە،هۆشداری دا گەر کێشەکان درێژەبدات و ئاڵوزی و گرژیەکانیش فراوان دەبن ،ئەو کات ئاسایش ئەوروپا دەکەوێتە مەترسیەوە
بەڵام لایەنی ڕووسی ڕازی بوو بە چالاکردنەوە لیژینەی ڕاوێژکاری نێوان ڕووسیا و ناتۆ کەلە ساڵی 2002 دامەزراوە ،بەڵام بەهۆی گرژییەکانی ئۆکرانیا کارەکانی لە ساڵ 2019 ەوە هەڵپەسێردراوە.

جێی باسە ڕوسیا لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەمەریکا لە شاری جنێف ڕۆژی دووشەممە و دوێنێ لەگەڵ هاوپەیمانێتی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ)لە برۆکسل لیستێک داواکاری لە خۆگرتبوو لەوانە ڕۆژئاوە بەدوور بێت لە ئەندام بوونی ئۆکرانیا و کرواتیا و فیلەندا و هەروەها هێزەکانی ناتۆ بڵاوەپێکردنی لەناوچەکانی کۆماری سۆڤیەتی پێشوو سنووردار بکرێت

سۆران حەسەن

___

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شارەکانی تۆرنتۆ ،سەنکاترین و لەندەن دەمەزران

nusar1

لەندەن : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلامی کردەوە

nusar1

هیواو ئاواتەکانی نیمۆ خۆشناو لە نیو هونەری کارئەکتەریدا

KDC
KDC

FREE
VIEW