KDC

هێزەکانی سەر بە ڕوسیا لە کازاخستان دەستیان بە کشانەوە کرد

سەرچاوە ڕووسییەکان ئاشکرایان کرد کە هێزەکانی ئاشتی پارێز لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵ (CSTO) ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان بە کشانەوە لە کازاخستان کردووە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کەهێزەکانی ئاشتی پارێز بەسەرۆکایەتی ڕوسیا ڕۆژی پێنجشەممەلە کازاخستان دەستیانکرد بە کشانەوەیان کەبۆ پشتیوانیکردنی دەسەڵاتداران لەڕووبەڕووبوونەوەی ئاژاوەی بێوێنە لەولاتی گەورەی ئاسیای ناوەڕاستدا

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای تەواوکردنی ئەرکە دیاریکراوەکان، یەکەکانی سەربازانی ئاشتی ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵ دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی کەرەستەی سەربازی و تەکنیکی خۆیان بۆ گواستنەوەیان بۆ فڕۆکەی ئاسمانی ڕوسیا بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ بنکەی هەمیشەییان”

ڕاگەیاندنی وادەی کشانەوەکە لەلایەن قاسم جومارت تۆکایف سەرۆکی کازاخەوە لەمیانەی دیدارێکیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵ ستانیسلاڤ زاس بەڕێوەچوو
رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە قاسم گۆمارت تۆکایف تەواوبوونی ئەرکێکی ئاشتی پارێزی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند کە لەلایەن ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی کۆمەڵەوە بە سەرۆکایەتی ڕووسیا ئەنجام درابوو

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، یەکەی ئاشتی پارێزی ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت بۆ کشانەوەی تەواو و ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستپێدەکات

سەرچاوە skynewsarabi

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا بەشداری سیمینارێکی کۆمەڵەی هەڤاڵیەتی کرد

nusar1

گەشتی راستەوخۆی سلێمانی و ئەڵمانیا دەستی پێکرد

KDC

زمانی فارسی ماڵپەڕی KDC کارا دەکرێت

arabicedit
KDC

FREE
VIEW