KDC

بەندەرێکی باکوری فەرەنسا ئەم کارە بۆ کۆچبەرە رزگارکراوەکان دەکات

دەستەڵاتدارانی بەندەری بازرگانی بۆلۆنیا-سور-مێری باکوری فەرەنسا، تەرخانکردنی بەشێکیان لە بەندەری شارەکە بۆ کۆچبەرە ڕزگارکراوەکان لە کەناڵەکە ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوە لە لایەن رێکخراوەکان و ئاژانسەکانی رزگارکردن پێشوازی لێکرا، بە تایبەتی لەو کاتەوەی کە بە یەکەی پزیشکی ئامادە دەکرێت.

دەستەڵاتدارانی فەرەنسا لە شاری بولۆن-سور-مێر-ی باکوری فەڕەنسا، پلاتفۆرمێکی بەتاڵیان لە بەندەری بازرگانی شارەکە بەلاوەناوە بۆ ئەوەی کۆچبەرە ڕزگارکراوەکان لە دەریادا لەوەێ کۆبکەنەوە، ڕۆژنامە نێوخۆییەکانی وڵاتەکەش ئاماژەیان بەوەداوە، کە ئەوە دەتوانێت جێگەی سەدان کەس بکاتەوە، هاوکات کەلوپەلی پزیشکی و شوێنەکان بۆ هەڵگرتنی خواردن و جلوبەرگیشی تێدا ئامادە دەکرێت.

بە گوێرەی راپۆرتەکانی میدیا، کۆچبەران دەتوانن دوور لە چاوی خەڵکی جلە تەڕەکانیان لەوێ بگۆڕن، هەروەها پشکنینی پزیشکی پێویستیان بۆ دەکرێت و خواردن و جلوبەرگی وشکیان بۆ دابین دەکرێت.

ئەو شوێنە، لەلایەن کۆمەڵەی ڕزگاری دەریای نەتەوەیی (ئێس ئێن ئێس ئێم) بەڕێوەدەبرێت، کە دەستەکانیان لە کەناڵەکە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن ئەنجام دەدەن.

مەرجی باشتری پێشوازیکردن

لە 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 2021، نزیکەی 400 کۆچبەری ڕزگارکراو لە دۆخێکی سەختدا گەیەندرانە کەناڵەکە، هەندێ کۆچبەر ئەو شوێنەیان بە ڕووتی و جلی تەڕ بەجێهێشت، بۆ دەستەبەرکردنی بارودۆخی باشتری پێشوازی کردن لێێان، کۆمەڵەی ڕزگاری دەریای نەتەوەیی ئەو شوێنەی لە دەستەڵاتدارانی بەندەری بازرگانی بۆلۆنی سور-مێر دابین کرد.

بە گوتەی جیرارد بارۆن، سەرۆکی کۆمەڵەی رزگارکردنی نەتەوەیی لە دەریا، ئەو کۆچبەرانەی لە دەریا ڕزگارکراون و هێنراونەتە بەندەرەکەوە، ئەو تایبەتمەندییەی کە دوای ڕزگاربوونیان پێویستیان پێبووە، کەمە.

بارۆن ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان ئەو پەنابەرانەیان لە بەندەرەکە لابردووە، کە هیچ پشتگیرییەکیان وەرنەگرتووە، بە پێی پێخاوس و جلی تەڕیانەوە ئەوێیان جێهێشتووە، ئەوە بۆ ئەوان سەرسوڕهێنەر بووە، هاوکات باسی لە وێنەیەک کردووە، کە ڕۆژنامەیەکی نێوخۆیی، وێنەی کۆچبەرێکی ڕزگارکراوی لە کەناڵەکە بڵاو کردووەتەوە، کە تەنیا جلی ژێرەوەی لەبەربووە.

ئەمەش بە لای بارۆنەوە، شتێکی ئاسایی نییە، زۆربەی کات ئەو کۆچبەرە رزگارکراوانە لە دۆخێکی جەستەیی ماندوون، پێویستە ڕێز لە مافە مرۆییەکانیان بگیرێت.

چارەی کاتی

کۆمەڵەی رزگارکردنی نەتەوەیی لە دەریا، وەک بەشێک لە خزمەتگوزاری پاراستنی سڤیل لە بولۆن-سور-مێر کاردەکات، هەروەها تیمەکانی کۆمەڵەکە جگە لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن، پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ کۆچبەران دابین دەکەن، کاتێک دەگەیندرێنە بەندەرەکە، پشکنینی پزیشکی پێویستیان بۆ دەکرێت، بەڵام ئەوەش بە شێوەیەکی سیستماتیک جێبەجێ ناکرێت.

بارۆن، گوتووشییەتی، سوپاسگوزاری دەوڵەتە کە شوێنێکیا بۆ دابین کردووە، بۆ ئەوەی ئەو پێویستییە مرۆییانەیان بۆ دابین بکات.

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە کەناڵەکە ڕزگارکراون دوو ئەوەندە

لەبەر هۆکاری کردەیی، دەستەڵاتداران بڕیاریان دا کە لە بۆلۆن-سور-مێر، بۆ دڵنیابوون لەوەی کۆچبەرە ڕزگارکراوەکان بە شێوەیەکی گونجاو لە کەناڵەکە وەربگیرێن بۆ ئەمبەر، دەستگەیشتن تەنیا بۆ ئەوانەی کە مۆڵەتیان هەیە لە پارێزگای هەرێمەکەوە بەردەست دەبێت.

دوای ئەوەی 300,000 یۆرۆ بۆ ئاسانکاری دروستکردنی ئەو شوێنە لە بەندەرەکە، کە چارەیەکی هەمیشەیی بۆ وەرگرتنی کۆچبەران دابین دەکات، لە مانگی حەوت ڕادەگیرێت.

بە گوێرەی نوسینگەی کۆچی فەڕەنسا، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ساڵی 2021دا لە کالاس ڕزگارکراون، سێ ئەوەندە زیادی کردووە.

هەروەها ژمارەی قوربانیان و بێسەروشوێنان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە تایبەتی دوای ئەو تراژیدیایەی، کە لە 24ی تشرینی دووەمدا 27 کەسی تێدا نقوم بوون.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

nusar1

ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا سەردانی کۆمکاری کرد
 

KDC

کارەساتی کۆچبەرانی دەریای ئەلماش وڵاتانی ئەوروپا لە کالایس کۆکردەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW